رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

پنج شنبه ۰۲ آذر ۱۳۹۶ | 23 Nov 2017
خانه » تحلیلی » بەنداو مێزۆپتامیا دەخینکێنێ
بەنداو مێزۆپتامیا دەخینکێنێ

تورکیا بە شێوازێکی تەکووزمەند کاری لەسەر دامەزراندنی بەنداوەکان کردووە و لە لایەکی دیکەوە وەک کارتێکی گوشار لە ئاست بە سووریا و عێراق بە کاریان دەهێنێت. هەروەها، بەشێکی گرینگ لە مێژووی گەلانی ڕەسەنی ئەم هەرێمە بەم هۆیەوە بن ئاو کەوتوون و شێوازێک لە سڕینەوەی ڕەگەزی و نەتەوەییش دێتە ئاراوە. بۆ میناک، لە ئاکامی “گەڵاڵەی گاپ” بەشێکی زۆر لە ئاسەوارە مێژووییەکانی “حەسەن کەیف” سەرەڕای بوونیان لە ڕیزی ئاسەوارە نێونەتەوەیییەکان لە ناو چوون و جیا لە دەوڵەتی تورکیا چەندین وڵاتی دیکە و بەتایبەت ئیسراییل کە بوودجەی ئەم گەڵاڵەیان دابین کردووە، تاوانبارن.

تاریخ انتشار : ۲۹ خرداد ۱۳۹۵

کورته: تورکیا بە شێوازێکی تەکووزمەند کاری لەسەر دامەزراندنی بەنداوەکان کردووە و لە لایەکی دیکەوە وەک کارتێکی گوشار لە ئاست بە سووریا و عێراق بە کاریان دەهێنێت. هەروەها، بەشێکی گرینگ لە مێژووی گەلانی ڕەسەنی ئەم هەرێمە بەم هۆیەوە بن ئاو کەوتوون و شێوازێک لە سڕینەوەی ڕەگەزی و نەتەوەییش دێتە ئاراوە. بۆ میناک، لە ئاکامی “گەڵاڵەی گاپ” بەشێکی زۆر لە ئاسەوارە مێژووییەکانی “حەسەن کەیف” سەرەڕای بوونیان لە ڕیزی ئاسەوارە نێونەتەوەیییەکان لە ناو چوون و جیا لە دەوڵەتی تورکیا چەندین وڵاتی دیکە و بەتایبەت ئیسراییل کە بوودجەی ئەم گەڵاڵەیان دابین کردووە، تاوانبارن.

🔻 شۆڕشی پیشەسازی پەرەسەندن، دەرهێنان بۆ بەرهەم هێنانی زێدەتر، بڵاوە و تەشەنەسەندنی پیسکەرەکان لە دەوروبەری کارگە و شوێنەکانی ژیانی لەگەڵ خۆی هێنا. کار بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی مۆدێڕن و پێشکەوتوو، خەڵکێکی زۆری شارنشین و هاوکات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاستی داواکارییەکانی بەرز کردەوە. لە لایەک شارنشینی وەکوو هێمایەک لە مۆدێڕنیتە و پێشکەوتن هۆی پەروەردەکردنی کۆمەڵگایەکی بەکاربەر و لەلایەکی دیکەوە جووڵان لە گوند بۆ شار خێراییەکی بەرچاوی بە گۆڕانی ژینگە و سرووشتی دەوروبەری جڤاتە مرۆڤییەکان دا. هەربۆیە، ئەمڕۆکە کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرکەوتوو لە ئاکامی دەست تێوەردانەکانی جێ حاشا کردن نییە.

🔻بڵاو بوونەوەی ئاستێکی زۆری “دی ئۆکسیدی کەربۆن” و “پیسکەرەکان” جیهان لە داهاتوویەکی نە زۆر دووردا تووشی قەیرانە ژینگەییەکان دەکات. جیاواز لە کێشە ئاماژە پێکراوەکان، قەیرانی کەم ئاوی و بێ ئاوی قەیرانێکی لەغاو پچڕاوە کە لە ئێستاوە دیاردەکانی خۆی نیشان دەدات. سەرەڕای ئەوەی کە زێدەتر لە ٧٠ لە سەدای گۆی زەوی بە ئاو داپۆشراوە بەڵام تەنیا ٧/٢ لە سەدای ئەم ئاوە لە ڕیزی ئاوە شیرینەکان بۆ بەکار هێنان جێ دەگرن. هەست کردنی ئەم قەیرانە ئاڵۆز و پڕکێشەیە پێداویستی بە گرتنە پێشی گەڵاڵە و ڕێکارە درێژخایەنەکان لە گۆڕی پاراستنی ژینگە هەیە. کەوایە “پەرەسەندنی بەردەوام” وەکوو پێوەر و بنەمایەکی سەرەکی کە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسەی کردووە دەتوانێ بە کەڵک و ژیانبەخش چاوی لێ بکرێ.

🔻“فائۆ” پێناسەیەک کە لە “پەرەسەندنی بەردەوام” خستوویەتی بەردەستەوە بریتییە لە ئەوەی کە: “ڕێوەبەرایەتی و پاراستنی بنەچەیی و گونجاوی سەرچاوە سرووشتییەکان و کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆژیا و دابونەریتەکان بە شێوازێک کە ئەم متمانەیە دەستەبەر ببێ کە پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ هەتا هەتا، لە ئێستادا و بۆ بەرەی داهاتوو وەدی، بێ”. لەڕاستیدا، “پەرەسەندنی بەردەوام “لە وتەزا هاوبەشە کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەییەکاندا کردەوەیی دەبێ. کەوایە، بۆ پێش گرتن لە دەرکەوتنی دیاردە نەخوازراوەکان لەسەر ژیانی جڤاتە مرۆڤی و گیاندارەکان دەبێ بە شێوازێکی لۆژیکی کار لەسەر ئەم خاڵانە بکرێ.

🔻وڵاتانی پیشەسازی بە درێژایی سەدەکانی ١٨ و ١٩ دەست تێوەردانێکی نەرێنی و زۆریان لەناو ژینگە بووە. پێشبڕکێ بۆ بەرهەم هێنانی زێدەتر بەبێ پچڕانەوە یا ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆ بۆ گەیشتن بە داهاتی سەرەوە و پێوەرەکانی ژیانێکی بەکاربەر، ژینگەی ڕووبەڕووی دیاردە و قەیرانی جۆراوجۆر کردووە. بەشێوازێک کە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێش گرتن لە دەست تێوەردانی زێدەتر، ڕێوەبەرایەتی ئاستی پیسکەرەکان یا پرسی “ئاو” چەندین خاڵی دەست نیشان کردووە. بە پێی خاڵەکان “۵، ۶ و ٧” پەیماننامەی یاساکانی کەڵک وەرگرتن لە ئاوە نێونەتەوەیییەکان پەسەندکراوی١٩٩٧ ئەم ڕێکخراوەیە: “وڵاتانی سەرەوەی ڕووبارە نێونەتەوەیییەکان مافی درووستکردن و کردەوەیی گەڵاڵە ژێرخانە ئاوییەکانیان لە بەشی سەرووی ڕووبار بە شێوازێک کە هۆی ئاڵۆزی و خەسارە کارتێکەر و مەترسیدارەکان بۆ وڵاتانی خوارەوەی ڕووبار بێ، نییە”.

🔺کێشەی کەم ئاوی و بێ ئاوی یەکێک لە بەرچاوترین دیاردەکانی ئەم قەیرانەیە. گرێدراو بەم پرسە هاوسەنگییەکی ناڕێک لە وڵاتە بەرەو پێشکەوتنەکان لە نێوان پەرەسەندن و قەوارەکانی بەرەو لە ناوچوون بەدی دەکرێ. ئاوێکی بەرچاو بە هۆی ڕێکارە کۆنەکانەوە بەفیڕۆ دەچێ و لە بنەڕەتدا دەست پێوەڕاگرتنێکی تەکووزمەند ڕەچاو ناکرێ.گەرم بوونی گۆی زەوی لە تەنیشت کەم بوونەوەی بارینەکان و گۆڕانی بارین لە بەفرەوە بۆ باران دابەزینی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و هاوکات تەشەنەسەندنی ویشکە ساڵی لە پانتاییەکانی نێوەڕاستی گۆی زەوی ئەم قەیرانەی قووڵتر کردووە.

بەنداو مێزۆپتامیا دەخینکێنێ
ئەرسەلان بۆرنا

لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کوهدشتی و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.