رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

دوشنبه ۱۹ آذر ۱۳۹۷ | 10 Dec 2018
خانه » تحلیلی » خەمی سەربەخۆیی یا شەڕی دەسەڵات
خەمی سەربەخۆیی یا شەڕی دەسەڵات

دوابەدوای کوودێتای " پارتی بەعس " لە دەیەی١٩٧٠، ئەم پارتە بەڵێنی دا داخوازی و مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی یاسای بنچینەیی نوێ عێراقدا بە فەرمی بناسێت. ئەگەرچی کورد لە سەردەمی شێخ مەحموود توانی بناغەکانی دەسەڵاتێکی مۆدێڕنی کوردی دامەزرێنێ بەڵام لەلایەن بەریتانیا تووشی تێکشکان و سەرکوت کرا. ئەم مژارە دەیەی١٩٧٠ دووپات و ئەزموونەکانی کورد بە درێژایی سەدەی٢٠ لە ئاکامی ڕامیارییەکانی دەوڵەتانی دەستڕۆیشتوو سەرکەوتوو نەبوونە. بە شێوازێک کە پرسی کورد هەردەم ڕەهەندێکی ڕامیاریی - لە شوێنی ئەوەی کە ڕەهەندێکی یاسایی ببێ - لە پەیوەندییەکان بە خۆیەوە گرتووە.

تاریخ انتشار : ۲۹ خرداد ۱۳۹۵

ریگا کوردستان – هەوڵ و تێکۆشانێکی بەرچاو بەدرێژایی سەدەی١٩ لەناو گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ دامەزراندنی دەوڵەت – نەتەوە بەدی کراوە. لەم نێوانەدا، ئەزموون و بەسەرهاتی نەتەوەی کورد بەهۆی سنوورە جوگرافیاییەکان لە مەڕ دامەزراندنی ئەم شێوازە لە دەسەڵاتداری جیاوازترە. جیا لە پرسی کورد لەم وڵاتانەدا زێدەتر سەرنج بە بارودۆخی کورد لە عێراق دەدەین و لەسەر ئەم بەشە ڕاوەستە دەکەین.

دوابەدوای کوودێتای ” پارتی بەعس ” لە دەیەی١٩٧٠، ئەم پارتە بەڵێنی دا داخوازی و مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی یاسای بنچینەیی نوێ عێراقدا بە فەرمی بناسێت. ئەگەرچی کورد لە سەردەمی شێخ مەحموود توانی بناغەکانی دەسەڵاتێکی مۆدێڕنی کوردی دامەزرێنێ بەڵام لەلایەن بەریتانیا تووشی تێکشکان و سەرکوت کرا. ئەم مژارە دەیەی١٩٧٠ دووپات و ئەزموونەکانی کورد بە درێژایی سەدەی٢٠ لە ئاکامی ڕامیارییەکانی دەوڵەتانی دەستڕۆیشتوو سەرکەوتوو نەبوونە. بە شێوازێک کە پرسی کورد هەردەم ڕەهەندێکی ڕامیاریی – لە شوێنی ئەوەی کە ڕەهەندێکی یاسایی ببێ – لە پەیوەندییەکان بە خۆیەوە گرتووە.

سەرەتا پێش لە خستنە ڕۆژەڤی مژاری سەربەخۆیی و بابەتی گەلپرسی بۆ ئەم مەبەستە، پێداویستە ئاوڕدانەوەیەک لەسەر خەباتی کورد لە دوایین دەیەکانی سەدەی٢٠ بدرێتەوە. ڕاستی مێژوویی ئەوەیە کە کاربەدەستانی ڕژێمی بەعس پاش سەقامگرتوویی و بەهێزبوونی پایتەخت هاوشێوازی دەسەڵاتدارانی پێشوو دەستیان بە سڕینەوەی نەتەوەی کورد لە ڕووی چاندی، ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی کردووە. ئەم ڕامیارییە دەیەی١٩٣٠ لەسەر”ئاسوورییەکان” بەڕێوەچوو و بە قڕکردنی بەربڵاوی ئەم نەتەوەیە کۆتایی هات. هەروەها، قۆناغەکانی کۆمەڵکوژی لەژێرناوی ” ئەنفاڵ ” و کۆمەڵکوژی هەڵەبجە ئەم پرسەی لەناو مێشکەکاندا زیندوو کردەوە. سەرەڕای تەواوی کردەوە هۆڤەکانی ڕژێمی بەعس؛ جیهانی ئیسلام و تەواوی وڵاتانی دامەزراو لەسەر بنەماکانی ڕژێمی دەوڵەت – نەتەوە بێدەنگ بوونیان لەئاست بەم پرسە هەڵبژارد و نەتەوەی کورد بەدرێژایی سەدەکانی ٢٠و٢١ بەردەوام هەڕەشەی سڕینەوە و ئاوارەیی بە زۆرەملێ لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لەسەر بووە.

دۆخی پاش شەڕی کەنداو گۆڕانکاری ئەرێنی و نەرێنی بەرچاوی لەگەڵ خۆی هێناوە. لەم قۆناغەدا دەست تێوەردانی ڕژێمی بەعس لەسەر هەرێمی کوردستان بە تەواوی سنووردار و هاوکات گۆڕەپانی ناوخۆییشی تووشی دۆخێکی دوو ئیدارەیی کرد. هەرێم زۆر بە ڕوونی دابەش بە دوو ناوچەی زەرد و سەوز ببوو و گوندی ” دێ گەڵە ” سنووری فەرمی لایەنە دەستڕۆیشتووەکان ناسێندرا. دوابەدوای دەست تێوەردانی ئەمەریکا بۆ داڕووخانی ڕژێمی دەسەڵاتخوازی بەعس لەساڵی٢٠٠٣ و هاوردەکردن و سەقامگرتوویی دیمۆکراسی لە ڕێگەی چەکداری، دەسەڵاتداری کوردی بەدوا قۆناغی تێپەڕبوونی گەیشت. ئەمڕۆکە گرینگە بزانین پاش٢۵ساڵ گەلۆ کورد لە عێراق هێزی ئەوەی بووە سەرچەشنێکی دیمۆکراتیک و پێشکەوتوو لە دەسەڵاتداریی بە وڵاتانی هەرێمی و جیهان نیشان بدات؟

ڕژێمی دەسەڵاتداری هەرێم لەسەر بنەماکانی ڕژێمێکی نیوەپارڵەمانی – کۆماری دامەزراوە. بەدرێژایی زێدەتر لە دوو دەیە، سنوورەکانی دوو ئیدارەیی بەڕادەیەکی باش کەم ڕەنگ بووە بەڵام چەقبەستوویی هێزی لایەنە دەسەڵاتدارەکان لە تەواوی بەستێنەکاندا هەتا ئەمڕۆکەش بەدی دەکرێ. خستنە بەردەستی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بە بیانووی شەڕی داعش، لەکارخستنی پارڵەمان و هەڕەشەی دوو ئیدارەیی درێژەی بە بەردەوامی ئەم دۆخە نەخوازراوە داوە. بەشێوازێک کە ” بارزانی ” لە ناوچەیەک وەک سەرکۆمار و لە ناوچەیەکی دیکە وەکوو بەرپرسێکی پارتی چاوی لێ دەکەن. نزیکایەتییەکی لەم چەشنە سەر لە نوێ ئەم درز و مەودایەی قووڵتر کردووەتەوە.

پارتی لە دۆخی شڵەژاوی ڕامیاری و لە ژێر سێبەری ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی، بە قازانجی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و دەسەڵاتدارییەکی ڕەهای لەسەر هەرێم داسەپاندووە. ئەم چەقبەستوویییە پەرەی بە گەندەڵی لەڕادە بەدەر داوە و زۆربەی بەشە ئیدارییەکان گیرۆدە بوونە. چاکسازییەکانی بارزانی لە ژێر ئاڵای سەربەخۆیی زۆر بە ڕوونی هەڕەشەی پەراوێزخستنی دەنگی ناڕازی و لە لایەکی دیکەوە کێشەی گەندەڵیشی ئاڵۆزتر کردووە. دەستڕۆیشتوویی پارتی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە زۆربەی بەشە گرینگ و داهاتەکان لە ژێر ڕێوەبەرایەتی ئەو دایە و وەڵامدەری هیچ لایەن یا دامودەزگایەکی یاسایی نییە. چاکسازییەکانی بارزانی هەتا ئەمڕۆکە بێ واتا و لە زۆربەی بوارەکاندا پێشی لەگەشەسەندن گرتووە.

ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی، بەرەیەکی بەهێزی لە ئاست بە سەرەڕۆییەکانی پارتی و دەربازبوون بۆ دیمۆکراسییەکی ڕاستەقینە لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پێک هێناوە. لەم ڕوویەوە، بڕیاری پارتی بۆ سەربەخۆیی نەک تەنیا خاڵێکی لاواز نییە بەڵکوو دەبێ زۆر هەستیارانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێ هەتا پێش لە سەرهەڵدانی وڵاتێکی هاوشێوازی لیبیا یا سوودان بگرن. شتێک کە پارتی داوای دەکات تەنیا بە ئەو وەدی نایە و بەسەرنجدان بە لێدوانەکانی ئەم پارتە دەتوانین بڵێن داواکردنی دەستڕۆیشتوویییەکی زێدەترە لە ناو دەسەڵات هەتا کار بۆ سەربەخۆیی. ئەمڕۆکە ڕاستی تەکووزی نێونەتەوەیی ئەوەیە کە جیا لە ئیسراییل و چێک هێچ وڵاتێک پشتیوانی لەم بڕیارەی پارتی ناکات و هەرهەموویان ڕایانگەیاندووە ئەم پرسە بە ڕەزامەندی لەگەڵ بەغدا کردەوەیی دەبێ.

بابەتێکی ستراتیژیک کە پارتی دەبێ وێڕای هەستیارییەکی زۆر مامەڵەی لەگەڵ بکات ئەوەیە کە ناوچە ئابوورییەکان لە کەرکووک و گەرمیان جێگەیان گرتووە. ئەوە بەم واتایە دێ کە تەواوی داهاتی سەرچاوە سرووشتییەکانی وەکوو نەوت لە سنووری ڕێوەبەرایەتی یەکێتی دایە. پارتی لە ڕووی ئابووری و ڕامیاری پەیوەندییەکانی کورتکراوە بە تورکیا و بە واتایەکی دەقاودەقتر تەنیا لەگەڵ ” پارتی داد و گەشەپێدانە “. ئەم پرسە وێڕای ئەوە دێ کە جیا لە ناکۆکییە ناوخۆیییەکان، دژایەتی کردنی وڵاتانی هەرێمی زۆر بەرچاوە. ئەگەر گرێبەستی هەناردە کردنی نەوت لە ڕیگەی ئێران واژۆ بکرێ، دەستچوویی پارتی زێدەتر لە جاران کەم دەبێتەوە. لە لایەکی دیکەوە، دەبێ ئاماژە بە ناکۆکی پارتی لەگەڵ پەکەکە بکەین کە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بن دەسەڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە. هەروەها، دژایەتی کانتۆنەکان ئەو هێزەی تێدایە ئەم دۆخە تێکچنراوەتر بکات.

لەم ڕوویەوە، وێڕای سەرنجدان بە گۆڕانکارییە هەرێمی و جیهانییەکان، ڕۆژەڤی سەربەخۆیی زێدەتر لە ئەوەی کە بابەتێکی ستراتیژیک و درێژخایەن بۆ یەک لاییکردنەوەی چارەنووسی خەڵکی هەرێم و داهاتووی ئەو بێ؛ بۆ نیشاندانی ئاستی دەستڕۆیشتوویی پارتەکان گۆڕدراوە. کار و چالاکی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەناو چوارچێوەیەکی جوگرافیایی دیاریکراو بە دەسەڵاتدارییەکی ناوخۆیی و دەرەکی، حەشیمەتی بەردەوام، سەربەخۆیی ئابووری و بناغەکانی دامودەزگا ئیدارییەکانی دەوڵەت بە پێی پێوەرە دیمۆکراتیکە نێونەتەوەیییەکانی هەیە. بەگشتی، دەبێ سنووری دەستچوویی سێ هێزی دەوڵەت، داد و پارڵەمان زۆر بە ڕوونی لەناو دیمۆکراسییەکی ڕاستەقینە و سەقامگرتوو دیاری و ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە ببن. لەڕاستیدا، شتێک کە ئەمڕۆکە لە گۆڕەپانی ڕامیاری هەرێمی کوردستان ژیان دەکرێ زێدەتر لە ئەوەی کە گرێدراو بە بابەتی گەلپرسی و سەربەخۆیییەوە هەبێ، شەڕی دەسەڵات و کورسییە.

ئەرسەلان بۆرنا

لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کورد و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.