رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

چهارشنبه ۲۲ آذر ۱۳۹۶ | 13 Dec 2017
خانه » تحلیلی » بەنداو مێزۆپتامیا دەخینکێنێ/ بشی ۲
بەنداو مێزۆپتامیا دەخینکێنێ/ بشی ۲

تاریخ انتشار : ۱۲ تیر ۱۳۹۵

ریگا کوردستان – بشی تحلیل

 

بەشی دووهەم
وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هۆی جێی گرتنیان لە پانتایی وشک و نیوەوشک گرێدراوییەکی بەرچاویان بە بارین و سەرچاوە ئاوییەکانی وەک ڕووبار یا ئاوەکانی ژێر زەوی هەیە. هەر بۆیە وڵاتانی ئەم هەرێمە بۆ دابین کردنی ئاوی پێداویستی بەشە جۆراوجۆرەکان پێداگرییەکی زۆر لە سەر درووست کردنی بەنداو دەکەن. بە پێی ڕاگەیاندنەکان داواکاری بۆ بەکارهێنانی ئاوی شیرین هەتا ساڵی٢٠۴۵ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ڕێژەی ۶٠ لە سەدا بەرز دەبێتەوە. جیاواز لە ئەوە سەرچاوە ئاوییەکان تەنیا هێزی دابین کردنی ١٠ لە سەدای ئەم پێداویستییەیان هەیە. لەم ڕوویەوە، بە درێژایی چواردەیەی ڕابردوو وڵاتانی وەک تورکیا، سووریا، عێراق و ئێران دەستیان بە دامەزراندنی بەنداو لەسەر ڕووبارە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکان کردووە.
ژمێرکۆ بڵاوکراوەکانی”ناسا” لە مەودای ساڵانی ٢٠٠٣ هەتا ٢٠٠٨ نیشاندەری ئەوەیە کە کۆی ئاوەشیرینەکانی دوو ڕووباری گرینگ و چارەنووسسازی “دیجلە” و “فڕات” ١١۴ کیلۆمیتری سێجا دابەزینی بەخۆوە دیتووە. ئەم ڕێژەیە بۆ وڵاتی عێراق کە ئەم دوو ڕووبارە وەکوو دەمارەکانی ژیان چاویان لێدەکرێ بە ڕادەی ۴/٣ لە سەدا کەم بوونەوەیان تۆمار کردووە. وێڕای سەرنجدان بە ئەوەی کە عێراق سەرچاوەیەکی هەرمێن یا گرینگی بۆ دابینی ئاوی پێداویست نییە و لە لایەکی دیکەوە بە هۆی بارینی کەم و جێ گرتن لە پانتایی گەرم و ویشک، ئەم دابەزینە خەسارێکی زۆری بۆ ژینگەی ئەم وڵاتە و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گشتی دەبێ.
وڵاتی تورکیا لەم نێوانەدا لە ئاست بە وڵاتانی عێراق، سووریا و هەتا ڕادەیەک ئێران پێگەیەکی باشتری لە ڕێژەی بارینەکان وکۆ کردنەوەی ئاو لە پشتی بەنداوەکانی هەیە. ئەم وڵاتە بۆ باشتر بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکانی وەک دیجلە و فڕات دەستی بە دامەزراندنی بەنداوی جۆراوجۆر لە سەر ئەوان کردووە. بە گشتی، ژمارەی بەنداوەکانی ئەم وڵاتە هەتا ئێستاکە زێدەتر لە ۵٠٠ بەنداوە و زۆربەی ئەوان لەسەر ڕووبارە نێو نەتەوەیییەکان دامەزراون. تورکیا نزیک بە ٢٨ لە سەدای ئاوی شیرینی کۆکراوە لە بەنداوەکانیدا قەرزداری دیجلە وفڕاتە. ئەم مژارە بە باشی ڕوونی دەکاتەوە ئەگەر یاسا نێو نەتەوەیییەکان بەم شێوازە لە لایان تورکیا یا وڵاتانی دیکەوە پێشێل یا ڕەچاو نەکرێن قەیرانی بێ ئاوی و قەیرانە مرۆڤی و ژینگەییەکان لەم هەرێمە دوور لە چاوەڕوانی نییە.

بەنداوە دامەزراوەکان وێڕای ئەوەی کە قەیرانی ژینگەیی، ئابووری، ڕامیاری و مرۆڤی زۆری بۆ وڵاتانی دراوسێ لێکەوتۆتەوە بەڵام هاوکات بەشێکی گرینگ لە ژینگە و مێژووی کۆن و ڕەسەنی ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتەشی لە ناو بردووە. تورکیا بە شێوازێکی تەکووزمەند کاری لەسەر دامەزراندنی بەنداوەکان کردووە و لە لایەکی دیکەوە وەک کارتێکی گوشار لە ئاست بە سووریا و عێراق بە کاریان دەهێنێت. هەروەها، بەشێکی گرینگ لە مێژووی گەلانی ڕەسەنی ئەم هەرێمە بەم هۆیەوە بن ئاو کەوتوون و شێوازێک لە سڕینەوەی ڕەگەزی و نەتەوەییش دێتە ئاراوە. بۆ میناک، لە ئاکامی “گەڵاڵەی گاپ” بەشێکی زۆر لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ” حەسەن کەیف” سەرەڕای بوونیان لە ڕیزی ئاسەوارە نێونەتەوەیییەکان لە ناو چوون و جیا لە دەوڵەتی تورکیا چەندین وڵاتی دیکە و بەتایبەت ئیسراییل کە بوودجەی ئەم گەڵاڵەیان دابین کردووە، تاوانبارن.
“گەڵاڵەی گاپ” کە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و بە واتایەکی دیکە بۆ سەدەیەک ڕێزگرتن لە کۆماری تورکیا کاری لەسەر کراوە، ئەمڕۆکە جیا لە قەیرانی ژینگەیی یا سڕینەوەی دیرۆکی نەتەوەیەک، ئاستی خەسارهێنەری ڕەهەندێکی هەرێمی و نێونەتەوەیی گرتووە.تورکیا لە چوارچێوەی”گاپ” ٢٢بەنداو و ١٩ ئێزگەی ئاوی بە درێژایی دیجلە و فڕات دامەزراندووە. بەنداوەکانی”کەبان” ١٩٧۵ بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا، “کاراکایا”١٩٨٧، “ئەتاتورک” گەورەترین بەنداوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە سەر ڕووباری فڕات، “کاراکامیش”١٩٩۶، “بیرجیک”٢٠٠١ و دەیان بەنداوی دیکە کە بە پێی خاڵە دەست نیشانکراوەکانی نێونەتەوەیی نایاسایین، تەنیا بەشێک لەم گەڵاڵەیە بە هەژمار دین.
“بەنداوی لیسۆ” یەکێک لە بەنداوە درووستکراوەکانە کە ساڵی ٢٠٠۶ کۆتای هات و زێدەتر لە ٩۶٩ هەزار هێکتار لە زەوی کشتوکاڵییەکانی عێراقی لە ئاو بێبەش کرد. جیاواز لە گەڵاڵە خەسارهێنەرەکانی تورکیا، دەوڵەتی سووریاش بە دەیان بەنداوی گەورە وبچووکی لەسەر ڕووبارەکان دامەزراندووە. لەڕاستیدا، “بەنداوی ئەسەد” ١٩٧٣ وبەنداوەکانی “بەعس”، “تەشرین” و ” حەلەب” لەسەر ڕووباری فڕات بۆ عێراق قەیرانی ژینگەیی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە. ئەم چوار وڵاتە لە مەودای دەیەی ١٩٧٠ کە قەیرانی کەم ئاوی دەرکەوتووە دەستیان بە لێدانی دەیان بەنداو و کاناڵ کردووە. سەرەڕای ئەوەی کە دیجلە و فڕات دەمارە ژیانبەخشەکانی مێزۆپتامیا چاویان لێ دەکرێ بەڵام کەڵک وەرگرتنی بێسەرەو بەرە خەسارێکی یەکجار زۆر، هاوشێوازی دەرکەوتنی تەپ و تۆز لە ویشکاڕۆکانی عێراق، لێکەوتۆتەوە و بەرەو کارەسات ڕۆیشتووە.

خاڵی ۵٠ یاسای بنچینەیی ئێران باس ل لە ئەوە دەکات کە:” لە کۆماری ئیسلامیدا، پارێزگاری لە ژینگە کە بەرەی ئەمڕۆکە یا بەرەکانی دیکە لە ئەودا دەبێ ژیانێکی کۆمەڵایەتی و ڕوو لە گەشەیان ببێ، ئەرکێکی گشتییە، لەم ڕوویەوە چالاکییە ئابوورییەکان یا کارەکانی کە لەگەڵ پیس کردنی ژینگە یا لە ناوچوون بە بێ گەڕانەوە هاوڕێ ببێ، قەدەغەیە”.
جیاواز لە یاسای بنچینەیی کە پێش لە کردەوەیی بوونی تەواوی گەڵاڵە خەسارهێنەرەکان دەگرێ بەڵام چەند هۆکارێکی خۆزایی و دەست تێوەردانی مرۆڤی ڕێگە خۆشکەر بوونە. ڕێژەی ناونجی بارینی ساڵانەی ئێران بە هۆی جێ گرتنی لە پانتایی جوگرافیایی ویشک و نیوە ویشک نزیک بە ٢۵٠ میلی میترە و ئەوە ٣/١ ڕێژەی بارینەکانی جیهانیە. دەوڵەتی ئێران بۆ دابینی ئاوی خواردنەوەی شارە کەم ئاوەکان، پیشەسازی و کشتوکاڵ بە تایبەت لە ناوەندی ئەم وڵاتە، دەستی بە ڕاگوێزان و دامەزراندنی بەنداو لەسەر ڕووبارە سنوورییەکان، کە یاسا نێو نەتەوەییەکان ئەوانیش دەگرێتەوە، کردووە. قەیرانی دەرکەوتنی کەم ئاوی و ویشکەساڵی لە ناو سنووری جوگرافیایی خێراییەکی زۆری بە گەڵاڵەی خەسارهێنەری دامەزراندنی بەنداو داوە. ئەم ڕێکارە مەترسییەکی زۆری لەسەر ژینگەی ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ زاڵ و بەشێکی بەرچاو لە ژینگە هەتا ئێستا فەوتانی بە بێ گەڕانەوەی بووە.
پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران و لەم نێوانە دا پارێزگای ورمێ لە ڕووی سەرچاوە ئاوییەکان یەکجار دەوڵەمەندە و بە شێوازێک بۆ کارگەی بەنداوی وڵات گۆڕدراوە. ئاکامی دامەزراندنی بەنداوی جۆراوجۆر لەسەر ڕووبارەکانی سەرڕێژ بۆ” گۆلی ورمێ” ویشک بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئەم گۆلەی بەدوادا بووە. خەسارەکانی دوای ئەم ویشک بوونە دەتوانێ بەر بڵاو و مەترسی ئاوارەیی چەندین میلیۆن کەس لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە پارێزگاکانی دەوروبەری گۆلی ورمێ لێ بکەوێتەوە. بە درێژایی نزیک بە دەیەیەک ٨ بەنداو وێڕای بوودجەی ٨ میلیارد دۆلاری بۆ ڕووبارە سنوورییەکان لە بەر چاو گیراوە بە جۆرێک کە ئاسەوارە خراپ و نەرێنییەکانی” ژاوە”،” کۆڵەسە”،” ئازاد”، “چۆمان” و “داریان” تەنانەت لە کورت خایەندا لەسەر ژینگە زۆر بە ڕوونی خۆی دەرخستووە. هەروەها، ڕاگوێزانی ئاوی “کەڵوێ” بۆ “گۆلی ورمێ” (ئەگەر کردەوەیی ببێ) دەتوانێ ئەم قەیرانە زۆر قووڵتر و ئەوە لە تەنیشت ١٩ بەنداوی دیکە کە هەتا ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕووبارەکان دادەمەزرێن زێدەتر لە جاران ژینگە ڕووبەڕووی مەترسی لە ناوچوون و دەست تێوەردان دەکات.
قەیرانی کەم ئاوی و بێ ئاوی سێبەری خۆی لەسەر ئەم وڵاتانە زاڵ کردووە. زۆرێک لە بەشەکان بۆ دابین کردنی ئاوی پێداویست چاوەڕوانی بارینییەکانی ساڵانی پێشوونە. هەر بۆیە، لە شوێنی ڕێکارە زانستییەکان دامەزراندنی بەنداو لەسەر ڕووبار بە وێنەی تەنیا ڕێگە چارە کاری لەسەر کراوە. بەنداوەکان بەشێوازی ڕاستەوخۆ هەڕەشە لەسەر ژینگەی ناوخۆیی ئەم وڵاتانە دەکەن و ناڕاستەوخۆ تەواوی هەرێمی مێزۆپتامیا دەخەنە ژێر مەترسی خۆیانەوە. خەسارەکانی ئەم ڕێکارە بۆ وڵاتانی عێراق و سووریا یەکجار بەرچاو دەبێ و لە پێشەڕۆژێکی نە زۆر دوور دەتوانێ ناوچە بە تەواوی تووشی ئاڵوگۆڕ بکات. زۆربەی بەنداوەکان لە سەر ڕووبارە نێونەتەوەیییەکان دامەزراون، بەم واتایە کە بە پێی خاڵەکانی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکان نابێ بەم ڕادەیە دەست تێوەردان بکرێ.دەست تێوەردانەکانی لەم چەشنە کارتێکی گوشارە کە لە ئاست بە نەتەوەکان و بەرەی داهاتوو بە کار دێ و هەتا ئێستاش بەردەوامە.بەدڵنیایی قەیرانی کەم ئاوی و بێ ئاوی و لەلایەکی دیکەوە ئاڵوگۆڕە ژینگەییەکان بەرۆکی وڵاتانی ناوچە دەگرێ و ئەگەر یاسا ئاماژەپێکراوەکان بەم جۆرە پێشێل ببن دەرکەوتنی ململانێ و ناکۆکییەکان دوور لە چاوەڕوانی نییە.

بەنداو مێزۆپتامیا دەخینکێنێ
ئەرسەلان بۆرنا

 

لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کوهدشتی و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.