رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

سه شنبه ۳۰ آبان ۱۳۹۶ | 21 Nov 2017
خانه » کوردی » پێناسەیەکی کورت لەمەڕ کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزیدی
پێناسەیەکی کورت لەمەڕ کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزیدی

تاریخ انتشار : ۱۹ تیر ۱۳۹۵

ریگا کوردستان – بشی سیاسی

هەرجۆرە کردەوە یا هەوڵدانێک بۆ لەناو بردن و سڕینەوەی فیزیکی بەشێک یا تەواوی کۆمێکی ڕەگەزی، هزری، ئایینی و نەتەوەیی ژینۆساید (کۆمەڵکوژی) بەناو دەکرێ. ئەگەرچی ئەم پێناسەیە لە ڕەشکوژی و قەڵاچۆکردنی بە کۆمەڵ هەتا ساڵی ١٩۴۴ بوونی نەبوو بەڵام یەکەمین دەقی نووسراوی ئەم کردەوەیە لە ساڵی ١٩۴٨ لە بەیاننامەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە “پێش گرتن و بە سزاگەیاندنی بکەرانی تاوانی کۆمەڵکوژی” دەست نیشان و کاری لەسەر کرد.

سەرەتا گرینگە بزانین ئەم بەیاننامەیە کە ئەمڕۆکە زۆربەی وڵاتە دیمۆکراتیکەکان و تەنانەت بەشێک لە ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان پشتی پێ دەبەستن، بە هەوڵ و تێکۆشانی “ڕافایل لەمکین” بە ئاکام گەیشت. “لەمکین” ساڵی ١٩۴۴ لە بەرهەمی خۆی لە ژێر ناوی “ژینۆساید” یا کۆمەڵکوژی لە سێ دێڕدا ئەم بابەتەی تاوتوێ کردە بوو. خاڵە دەست نیشانکراوەکانی ئەو بەم جۆرە بوون: “١- کۆمەڵکوژی؛ وشە و بیرۆکەیەکی نوێ بۆ لەناوبردنی نەتەوەکان ٢- شێوازە؛ ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، چاندی، ئایینی و ئاکارییەکان بۆ کۆمەڵکوژی و٣- پێشنیارەکان بۆ داهاتوو؛ پێش گرتن لە کۆمەڵکوژی لە کاتی شەڕ و ئاشتی و هەروەها، ڕێوەبەرایەتی و چاودێری نێونەتەوەیی بۆ دووپات نەبوونەوەی دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی لەم جۆرە”.

دوابەدوای هەوڵەکان و کەوتنە بەر سەرنجی زۆرتری ئەم مژارە لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و لایەنە سەربەخۆیەکان، لە کۆتاییدا ئەم پەیماننامەیە لە ١٩خاڵ پەسەند و بواری کردەوەیی بوونی بە خۆیەوە گرت. لەم وتارەدا بە کورتی هەوڵ دەدەین لە سەر خاڵەکانی ١ و ٢ کە گرینگایەتییەکی تایبەت و گرێدراو بە شرۆڤەی ئێمەیە، ڕاوەستە بکەین. خاڵی یەکەمی ئەم پەیماننامەیە کە پەسەندکراوی ساڵی ١٩۶٨- هـ تێدا هاتووە کە؛” تێپەڕبوونی زەمەن سزادانی بکەرانی تاوانەکانی لەم جۆرە، ناگرێتەوە و کات و مێژووی پێک هێنانی تاوانەکان هیچ گۆڕانکارییەک لە سزاداندا پێک ناهێنێت”.

خاڵی ٢- ی ئەم پەیماننامەیە ڕوونی دەکاتەوە کە: “کوشتنی ئەندامان، خەسارلێدانی بەرچاوی لەشساغی چ جەستەیی و چ دەروونی؛ خستنە پێشی بە ئەنقەست لە بەردەم دۆخە نالەبارەکانی ژیان کە کۆتایی بە داڕمانی هێزی جەستەیی و دەروونی بێ؛ کار بە مەبەستی پێش گرتن لە لەدایکبوونی منداڵ و ڕاگوێزانی بە زۆرەملێ منداڵانی کۆمێک بۆ ناو کۆمێکی دیکە” بەشێکن لە کردەوەکانی کە لە پەیماننامەی ژینۆساید بە مەبەستی لەناوبردن و قەڵاچۆکردنی هەموولایەنەی کۆمەڵێکی نەتەوەیی، ڕەگەزی یا ئایینی ئاماژەیان پێ کراوە.

بەدرێژایی سەدەی ٢٠-م بە دەیان کۆمەڵکوژی لەم چەشنە بە مەبەستی سڕینەوەی ڕەگەزی، ئایینی، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی ڕووی داوە. کۆمەڵکوژییەکانی سەر خەڵکی یونان، ئەرمەنی، یەهوودی و کوردان (هەڵەبجە، دێرسیم، سەردەشت یا کاول کردن و ئاوارەیی بە زۆرەملێ خەڵکی باکووری کوردستان لە لایەن دەوڵەت و ئەرتەشی تورکیا) تەنیا بەشێک لە کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی هاوچەرخن. ئەمڕۆکە لە سەدەی ٢١ و پاش دەرکەوتنی داعش هەتا ئێستاش کۆمەڵکوژی، کۆیلەی سێکسی کچان، ژنان و سڕینەوەی ڕەگەزی و ئایینی کوردانی ئیزیدی لە شەنگاڵ بە شێوازێکی هەموولایەنە و گەڵاڵەدارێژراو لە عێراق و بازارەکانی سووریا بەردەوامە. لەڕاستیدا، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەئاست بە کوردانی ئیزیدی تووشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی بووە و ئەم تاقمە تیرۆریستییە بەڕاشکاوی هەوڵی بە لەناو بردنی ئایینی و بەزۆرەملێ موسلمان کردنی ئەوانی داوە.

سەرەڕای تەواوی ڕەشکوژی و کۆمەڵکوژییەکانی کە لەسەر کوردانی ئیزیدی – نزیک بە ٧٣ بڕیاری قڕکردن – بەڕێوەچوونە، لەئاکامدا لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ کاروبارەکانی مافی مرۆڤ تاوانەکانی داعشی لە شەنگاڵ بە ژینۆساید ناساند. ئەوە هاوکات لەگەڵ ئەوە دێ کە ئەم تاقمە تیرۆریستییە تۆمەتبار بە پێک هێنانی سێ تاوانی دیکەش لە ئاست بە ئەوان کراوە. جیاواز لەم خاڵانە و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە دووخاڵی ٢۴ و ٢٨- ی ئەم ڕاپۆرتە جێ سەرنج و تێڕامانە. گونجاندنی ئەم خاڵانە جیا لە ئاستی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەم مژارە، یارمەتییەکی شیاوی بۆ نرخاندنی هەڵوێست و بەرخۆدانی پارتە دەسەڵاتدار و دەستڕۆیشتووەکان دەکات.

گرێدراو بوون بە خاک و نیشتمان دەتوانێ مرۆڤ لە هەمبەری سڕینەوەی ڕەگەزی، چاندی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و نەتەوەیی بپارێزێ. کوردانی ئیزیدی بە هۆی بیر و باوەڕی تایبەت بە خۆیان هەتا ئەمڕۆکە بەدەیان جار بڕیاری قەڵاچۆکردن و ڕەشکوژییان بۆ دەرکراوە. مخابن لە دوایین کۆمەڵکوژیدا لایەنێکی کوردی لەئاست بە ئەو بەرپرس و تاوانبارە و پێداویستە لەمەڕ ئەم کارەساتە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی پەیوەندیدار بکرێ. ئەگەرچی “پارتی دیمۆکراتی کوردستان” بە بەردەوامی حاشای لە دەورگێڕانی نەرێنی پێشمەرگەکانی کردووە بەڵام خاڵی٢۴-ی ئەم بڵاوکراوەیە زۆر بە ڕاشکاوی ئاماژەی بەم ڕاستییەی داوە. ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئەوە دەکات کە پێشمەرگەکانی پارتی بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوە یا بەرخۆدانییەک خەڵکی بێ چەکی شەنگاڵ و گوندەکانی دەوروبەریان بێ پاڵپشت هێشتەوە و ڕێگەخۆشکەری تاوانەکانی داعش بوونە. بەگشتی، هیچ ئاماژەیەک بە هەوڵی ئەرێنی ئەوان بۆ پاراستنی خەڵکی شەنگاڵ نەدراوە.

دەیان کیلۆمیتر دوورتر لە شەنگاڵ لە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا و سەرەڕای هەڕەشەی هێرشی بەردەوامی چەکداری، گەمارۆی ئابووری و پەراوێزخستنی ڕامیاری بەڵام خاڵی ٢٨- ی ئەم بڵاوکراوەیە گرینگایەتییەکی زۆر بە ئەرکی “یەکینەکانی پاراستنی گەل”(یەپەگە) دەدات و ڕێز لە ئەرکی نەتەوەیی و مرۆڤی ئەوان بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی شەنگاڵ دەگرێ. “یەپەگە” لە ڕۆژانی دەستپێکی ئەم کۆمەڵکوژییە هەوڵی دا گەمارۆی داعش بشکێنێ و دوابەدوای کردنەوەی ڕێگەیەکی مرۆڤی توانی پێش لە تاوانی زۆرتری ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە دژی کوردانی ئیزیدی بگرێ. ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە دۆخی خراپی خەڵکی ئاوارەی شەنگاڵ لەسەر چیا کردە بوو کە ئەگەر “یەکینەکانی پاراستنی گەل” گەمارۆی داعشی نەدەشکاند بەدڵنیایی لایەنەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە زۆر بەربڵاوتر لە ئەمڕۆکە دەبوو. پرسیاری بێ وەڵام ئەوەیە؛ ئێمە بە چ ڕادەیەک باوەڕمان بە دیمۆکراسی هەیە و هەتا کوێ هەوڵ بۆ پاراستنی دەدەین؟

 

 

ئەرسەلان بۆرنا (چالاکی سیاسی)

لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کوهدشتی و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.