رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

دوشنبه ۲۸ آبان ۱۳۹۷ | 19 Nov 2018
خانه » سیاسی » ئیسلامی سیاسی و داهاتووی دیمۆکراسی
ئیسلامی سیاسی و داهاتووی دیمۆکراسی

دیمۆکراسی و پێوەرە دیمۆکراتیکەکان ئەو کاتەی لەمەودای سەدەکانی ١٩ و ٢٠ لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕووی لە پێشکەوتن و پەرەسەندن دەکرد، ترس لە ئایینی مەسیحییەت وەک لەمپەڕێکی سەرەکی و کاریگەردانێر لەئاست بە دیمۆکراسی هەردەم بەدی کراوە. هەربۆیە، هەوڵی کۆمەڵگا و ڕووناکبیران ئەوە بوو مەسیحییەت شان بە شانی پێشکەوتنەکان بەرەو پێشڤەچوون هان بدەن. لە ئاکامدا، مەسیحییەت دەیەی١٩٧٠ لە شەپۆلی سێهەمی بە دیمۆکراسیبوون دەورگێڕانێکی بەرچاوی لە تێپەڕبوونی ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان بە ڕژێمە دیمۆکراتیکەکان و سەقامگرتوویی دیمۆکراسی لە ئەستۆ گرت.

تاریخ انتشار : ۲۸ تیر ۱۳۹۵

رێگا کوردستان – بەشی سیاسی

دیمۆکراسی و پێوەرە دیمۆکراتیکەکان ئەو کاتەی لەمەودای سەدەکانی ١٩ و ٢٠ لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕووی لە پێشکەوتن و پەرەسەندن دەکرد، ترس لە ئایینی مەسیحییەت وەک لەمپەڕێکی سەرەکی و کاریگەردانێر لەئاست بە دیمۆکراسی هەردەم بەدی کراوە. هەربۆیە، هەوڵی کۆمەڵگا و ڕووناکبیران ئەوە بوو مەسیحییەت شان بە شانی پێشکەوتنەکان بەرەو پێشڤەچوون هان بدەن. لە ئاکامدا، مەسیحییەت دەیەی١٩٧٠ لە شەپۆلی سێهەمی بە دیمۆکراسیبوون دەورگێڕانێکی بەرچاوی لە تێپەڕبوونی ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان بە ڕژێمە دیمۆکراتیکەکان و سەقامگرتوویی دیمۆکراسی لە ئەستۆ گرت.

ئەمڕۆکە لە گۆڕەپانی ڕامیاری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئیسلامی ڕامیاری و داهاتووی دیمۆکراسی خەڵک – تەوەر ڕووبەڕووی دۆخێکی هاوشێواز هاتووە و ناوچە لە بەردەم قۆناغی تێپەڕبوونە. ئەگەرچی شەپۆلەکانی گۆڕانکاری ڕامیاری، کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕاستەوخۆ کاریگەرییەکی ئەرێنی یا ئەوتۆیان لەسەر ئەم هەرێمە دانەناوە بەڵام تەکووزی نوێ نێونەتەوەیی وێڕای بەشداری ئەمەریکا ئاڵوگۆڕی زۆری بەسەردا هاتووە. دوابەدوای هێرشی تیرۆریستی جیهادییە ئیسلامییەکان بۆ سەر ئەمەریکا، ئەم وڵاتە بە بەردەوامی سەبارەت بە پەرەپێدانی دیمۆکراسی و سەقامگرتوویی ڕێکخراوە دیمۆکراتیکەکان لەم ناوچەیەدا دەست تێوەردانێکی بەربڵاوی بۆ هاوردەکردنی دیمۆکراسی پێک هێناوە.

دەست تێوەردانی چەکداری ئەمەریکا لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، عێراق و لیبیا زۆر بەباشی نیشانی داوە هاوردەکردنی دیمۆکراسی بە مەبەستی سەقامگرتوویی ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لەم ڕێگەوە چارەسەرییەکی گونجاو و لۆژیکی نییە. وڵاتانی هەرێمی و هەروەها، بەرەی ڕۆژئاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا ئەگەر باوەڕیان بە ئاشتییەکی هەرمان، مافی مرۆڤ، پرسی ژنان و پەرەسەندنی ڕامیاری و ئابووری هەیە، دەبێ دەست هەڵگری ڕوانگەی بەرژەوەندیخوازانەیان ببن. کەوایە، پشتیوانی لە لایەنە ئاشتیخواز و دیمۆکراتیکەکان لە شوێنی دەست تێوەردان دەتوانێ خاڵێکی بەهێزی جێگرەوە ببێ.

ئەمڕۆکە قەیرانە قووڵە کۆمەڵایەتی، ئابووری و ڕامیارییەکان لە وەها بارودۆخێکی شڵەژاودا لە ئاستی جیهانی ئیسلام زۆر بەباشی وەبەر چاو دەکەون. کێشەکانی وەک بەرزبوونەوەی هەژاری و بێکاری، نەخوێندەواری، گەندەڵی، بەرتیل وەرگرتن، دەستدرێژی سێکسی و توندتیژی بەشێک لە کێشە و ئاڵۆزییەکانن کە بە شێوازی جۆراوجۆر لەناو کۆمەڵگا و دەوڵەتانیان خۆ دەردەخەن. تیرۆریزم بەرچاوترینی دیاردەکانە کە خەسارێکی زۆری لە ئاشتەوایی و سەقامگرتوویی داوە. تیرۆریزم چ دەوڵەتی و چ لەلایەن تاقمە ئیسلامییەکان بە هێمای توندوتیژی گۆڕدراوە و لە زۆربەی خاڵەکاندا بە تۆقان و ڕەشکوژی ڕەگەزی، ئایینی و نەتەوەیی کۆتایی هاتووە.

جیهانی ڕۆژئاوایی هەوڵی لەسەر ئەوە بووە کە کۆمەڵگای ئیسلامی سەرچاوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان نیشان بدەن. گرینگە بزانین ئایینی ئیسلام ئاوڕدانەوەیەکی باشی لەسەر مافی تاکەکەسی بۆ هەڵبژاردن و ئاسایشی خەڵک ڕەچاو کردووە. لەلایەکی دیکەوە، ڕاستی ئەمڕۆکەیی ئەوەیە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ڕژێمە نادیمۆکراتیکەکانی ناوچەیی پشتیوانی ئابووری و ڕامیاری دەکەن. بەپێی ئەم نزیکایەتییە بە دەیان پەیماننامەی ستراتیژیکی دوولایەنە و چەندلایەنە لە نێوان ئەوان واژۆ و کۆمەڵگای سڤیل زۆر ڕاشکاوانە پشت گوێ خراوە. لەم ڕوویەوە، دەسەڵاتداران وێڕای پشتبەستن بە زەخت و گوشارەکان پەرەیان بە توندڕەوی داوە و سەرکوت و پەراوێزخستنی کۆمەڵگا و چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە شێوازێکی ڕێکخستنکراو پەێڕەو دەکرێ.

نەبوونی ئازادی ڕامیاری و ئازادی ڕادەربڕین، پێشێلکردنی مافە سەرەتایییەکانی هاووڵاتی – بوون و هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەتەوەیی؛ سەرچاوەی سەرەکی کێشە و قەیرانەکانن. قۆناغی دەربازبوون و گۆڕانکارییەکانی ئەم ناوچەیە حاشاهەڵنەگرە. پێداویست دەکات بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتخوازی و چەقبەستوویی دوور بکەوینەوە واتای ڕاستەقینەی دیمۆکراسی فام بکەین و خۆمان لەگەڵ بنەوانەکانی دیمۆکراسییەکی ڕاستەوخۆ و بەشداری پارتە سیاسییەکان هاودەنگ بکەین. کەوابوو، گرینگە کۆمەڵگا بەرەو پێشکەوتن، ڕوانگەیەکی میانەڕەوانە و بنەما دیمۆکراتیکەکان ڕێبەرایەتی بکرێ.

دیمۆکراتیزاسیۆنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێداویستی بە تێکۆشان و پشتیوانی ناوخۆیی و هەموولایەنە هەیە. وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەبێ ڕێز لە خەباتی ئازادیخوازانەی بزووتنەوە ناوخۆییەکان بگرن. هاوردەکردنی دیمۆکراسی بە مەبەستی دەستڕۆیشتوویی زێدەتر و بەرژەوەندییە ئابوورییەکان ڕێکارێک نییە کە بتوانێ وەڵامدەری داواکارییەکان یا گەیشتنی گەلان بە مافەڕەواکانیان ببێ. شتێک کە ڕوون و بەرچاوە ئەوەیە کە ئەم ڕێکارە تەشەنەی بە توندڕەوی و ئاڵۆزی بەربڵاوتر داوە. فرەچەشنی چاندی، زمانی و نەتەوەیی خاڵێکی بەهێز و گرینگ لە گۆڕەپانی ئەم ناوچەیە چاوی لێ دەکرێ کە ڕژێمی دەوڵەت – نەتەوە لە ژێر دمامکی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری هێزی چارەسەری پرسەکانی نییە.

ئەرسەلان بۆرنا

لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کورد و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.