سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له وه‌ڵامى قسه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵات به هێز و بازووى پياوانمان رزگار ده‌كه‌ين نه‌ك به سكايپ.
تاریخ انتشار : ۲۱ مهر ۱۳۹۵
رێگا کوردستان – به‌شی بین الملل
به راپورتی رێگا کوردستان عه‌بادى بۆ ئه‌ردۆغان: وڵاته‌که‌مان به بازوو رزگار ده‌که‌ین نه‌ک به سکایپ
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى له وه‌ڵامى قسه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، وڵات به هێز و بازووى پیاوانمان رزگار ده‌که‌ین نه‌ک به سکایپ.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان روویکرده عه‌بادى و گوتى: تۆ له‌و ئاسته‌دا نییت, هاتوهاوارت له عێراقدا به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ئێمه گرنگ نییه. ئێمه خۆمان چیمان ده‌وێت هه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین, پێویسته له‌سه‌رت ئه‌وه بزانیت و له‌سه‌رت پێویسته پێش هه‌موو شت سنوورى خۆت نه‌به‌زێنى.
له وەڵامی ئەو قسانە دا, سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى تانه و ته‌شه‌رى له ئه‌ردۆغان داوه و ئه‌وه‌ى بیر هێناوه‌ته‌وه که شه‌وى ۱۵ى ته‌مموزى رابردوو له رێگه‌ى مۆبایله‌وه خۆى له قه‌یرانى کوده‌تا ده‌رباز کردووه و نووسیویه‌تى: بێگومان ئێمه دوژمنى ئێوه نیین و خاکه‌که‌مان به هێز و عه‌زمى پیاوانمان رزگار ده‌که‌ین نه‌ک به ڤیدیۆ کۆڵ و سکایپ.