رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

سه شنبه ۰۱ آبان ۱۳۹۷ | 23 Oct 2018
خانه » اخبار » مسعود بارزانی کاتی ئەوە هاتووە سنوورە دەستکردەکان بگۆڕدرێن بۆ سنووری سروشتی
مسعود بارزانی کاتی ئەوە هاتووە سنوورە دەستکردەکان بگۆڕدرێن بۆ سنووری سروشتی

تاریخ انتشار : ۴ خرداد ۱۳۹۵

لە دیمانەیەکدا کە گۆڤاری “the nation” یەکێک لە کۆنترین گۆڤارە ئەمریکییەکان، لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە، سەرۆکی هەرێم داوا دەکات سنوورەکان لە ناوچەکە دووبارە بکێشرێنەوە.

١٠٠ ساڵ لەمەوبەر دوای ئەوەی بەریتانیا و فەرەنسا سنووری مێژوویی خۆیان لەسەر زەوی کێشا، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ چەندین ناوچەی جیاوازی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دابەش کرد. بەگوتەی گۆڤارەکە سەرۆکی یەکێک لە هەرێمەکانی ئەو ناوچەیە دەڵێت ئێستە کاتی ئەوە هاتووە سنوورە دەستکردەکان بگۆڕدرێن بۆ سنووری سروشتی لەسەر بنەمای نەتەوەیی.

ئەو پێداگری دەکات کە گۆڕانکارییەکان لە رێگای ئاشتیانە بێت، واتە بە ریفراندۆم و گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی . هەڵبەت ئەو داواکارییەی کورد لەسەر بنەمای نەتەوەییە و داواکارییەکە لە لایەن حکوومەتی ناوەندی عێراق و هەندێک وڵاتی ناوچەکەش دژایەتی کراوە.

رێککەوتننامەی سایکس پیکۆت لەوانەیە بۆ ئەو سەردەمە باش بووبێت بەڵام بە ئاشکرایی دیارە کە بووەتە کێشەیەکی گەورە بە درێژایی ١٠٠ ساڵ. بەگوتەی بارزانی سنوورەکان لە ژێر دەسەڵاتی هێزە گەورەکان کێشراوە بەڵام لە پراکتیکدا ئێسته‌ ئەم سنوورانە بوونیان نییە و کاتی ئەوەیە هەموو لایەک دەرک بەو راستییە بکەن.

پێویستە هەموو خەڵکێک سنووری سروشتی خۆیان هەبێت. یەکێک لە مکانیزمەکانی ئەو گۆڕانکارییە بریتییە لە بەڕێوەبردنی رێفراندۆم. دەبێت ئەو پرسیارە لە خەڵک بکرێت کە ئایا ئێوە دەتانەوێت لەگەڵ عێراق بژین یان دەتانەوێت جیا ببنەوە. مەسعوود بارزانی هەروەها بۆ گۆڤارەکە دەڵێت ” بە بۆچوونی من رێفراندۆم باشترین چارەسەرە و نابێت هیچ شتێک بەسەر خەڵکدا بسەپێنرێت.” خەڵک ناتوانن بە زۆرەملی لەگەڵ یەکتردا بژین و ئەگەر هەر جۆرە هەوڵێکی هاوشێوە بدرێت ئەوا تاسەر بەیەکەوەژیانەکە بەردەوام نابێت و تووشی شکست دێت.

گۆڤارەکە دەڵێت مەسعوود بارزانی لە ناوەندێکی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی تورکیا و سووریا قسەی دەکرد و لەوێوە راستەوخۆ سەرکردایەتی هیزی پێشمەرگە دژی داعشی دەکرد.

پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لە هەریمی کورستان دوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق دەستی پێکردووە و هێشتا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی لە ململانێ دایە. گەورەترین کێشە بریتییە لە کەمیی پاڵپشتی دارایی و سەربازی بۆ پێشمەرگە و پرسی فرۆشتنی نەوت و نەناردنی بودجە بەشێکی تری کێشەکانە و هاوکات لە پرسی سنووریش کێشە لە نیوان کورد و عەرەبدا هەیە.

گۆڤارەکە باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک ئاڵۆزی دەور دراوە لە رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوا سووریا هەڵکەوتووە کە زیاتر لە پێنج سالە تووشی جەنگی ناوخۆیی هاتووە. لە باکوری ئەو هەرێمە دەسەڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵکەوتووە کە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا لە جەنگێکی قورسدایە ، هەروەها لە باشوور و رۆژئاواش عەرەب هەڵکەوتوون، ئەو شوێنانەی بە هێمنی لەلایەن ئێران لە لایەک و ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لەلایەکی تر بەهێمنی رزگار دەکرێن دوای ئەوەی داعش لە ساڵی ٢٠١۴ دەستی بەسەریاندا گرت.

بەگوتەی سەرچاوەکە سەرەڕای ئەمە هەرێمی کوردستان ئابووریییەکەی لە گەشەسەندن بەردەوامە، ئاوەدانکردنەوە لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە کە سەلمێنەری بازرگانییەکی بچووکی ئازادە،

لە بەشێکی تری دیمانەکە بارزانی دەڵێت “پێشمەرگە ئامادەیە ببێت بە بەشێک لە جەنگی رزگارکردنی موسڵ، بەڵام ئێمە ئێستە چاوەڕوانی ئەمریکا و عێراق دەکەین پلانی سەربازی خۆیان بخەنەڕوو بۆ ئاسایش و پاراستنی موسڵ دوای رزگاربوونی.”

 

لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
تحلیلی آرشیو
عشایر کرمانشاه در خطر ورشکستگی

ریگا کوردستان سرویس اقتصادی   بهزاد خالوندی ریگا کوردستان به نقل از مجله اقتصادی کانی؛ عشایر این روزها با یک بحران جدی روبرو هستند. فصل فروش دام فرارسیده ولی پیدا کردن یک خریدار مناسب برای گوسفندان پرواری بسیار دشوار است. در سالیان گذشته در این فصل با توجه به تولید مازاد ۱۰ هزار تنی گوشت […]

پس از چهار سال از سرنوشت ٣١٠٢ ایزدی اسیر خبری در دست نیست

ریگا کوردستان – سرویس حقوق بشر به گزارش ریگا کوردستان و بر اساس آمار نهادهای حکومت اقلیم کردستان از سرنوشت ۴٨ درصد ایزدی‌هایی که حین حمله داعش به شنگال از سوی این گروهک تبهکار ربوده شدند خبری از آنها تا کنون در دست نیست بنابر آمار رسمی سازمان‌های حکومت اقلیم پس از حمله داعش در […]

نقشه راه منبج مدلی برای تمام مناطق تحت کنترل پ.ک.ک در سوریه است

مولود چاووش اوغلو، وزیر امور خارجه ترکیه در اظهاراتی عنوان کرده است: نقشه راه منبج مدلی برای تمام مناطق تحت کنترل شاخه نظامی پ.ک.ک در سوریه موسوم به YPG است.

مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کورد و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.