رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

سه شنبه ۳۰ آبان ۱۳۹۶ | 21 Nov 2017
خانه » اخبار » ژمارەی سەربازو چەکەکانی تورکیا لەناو خاکی ھەرێم
ژمارەی سەربازو چەکەکانی تورکیا لەناو خاکی ھەرێم

تاریخ انتشار : ۵ خرداد ۱۳۹۵

به راپورتی ریگا کوردستان بو ssn له ھەرێم ،لهدوای رووداوەکانی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩۶، تورکیا ھێزەکانی خۆی لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان جێگیرکردووە، لەو کاتەشەوە ئەو وڵاتە چەند سەربازگەیەکی لەناوچەی بادینان دروستکردووەو لەئێستاشدا ژمارەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لەناو خاکی ھەرێم، بە زیاتر لە (٣٢٠٠) سەرباز مەزەندە دەکرێت، کە دەیان ئەفسەری پلە بەرزیشیان تێدایە، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس.
یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ دەرکردنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیان و پارتی دیموکراتیش بوونی پەکەکەو سوپای تورکیا لەھەرێم لەئاستێکدا دەبینێت و بەپێشێلکردنی سەروەریی خاکی کوردستانی دەزانێت.
ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵە بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەھەرێمی کوردستاندا بوونیان ھەیە، ھەرچەندە لەساڵی ٢٠٠٣وە بڕیارێک لەپەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە بۆ دەرکردنی ئەو بنکە سەربازییانە، بەڵام تائێستا ھێزەکانی تورکیا لەسەرخاکی ھەرێمی کوردستان ماون کە ژمارەیان بەھەزاران چەکدار دەبێت.
گۆران ئازاد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی  لەپەرلەمانی کودستان بەSNNی ڕاگەیاند، لەبارەی ھاوکاریکردنی کورد لەجەنگی دژی داعش، تورکیا لەناو ھەموو وڵاتاندا بێ ھەڵوێستترین وڵاتی دونیا بوو، بۆیە ئەم بێھەڵوێستییەی تورکیا لەئایندەدا کاریگەریی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی ھەرێم لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
وتیشی:”ھیچ ماناو بەھایەکی نییە کە سەربازگەی وڵاتی تورکیا لەھەرێمی کوردستاندا ھەبێت و دەرکردنی ئەو سەربازگانەش بووە بەواقیع و پەشیمانبوونەوە لێی، عەیبەیەکی ئەخلاقیی و یاساییە”.
بێستوون فایەق پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، بوونی سەربازگەی تورک لەھەرێمی کوردستان زۆر بێمانایەو جگە لەمەترسیی و داگیرکردنی کوردستان و زاڵکردنی ھەیمەنەی تورکیا بەسەر ھەرێمدا، ھیچ مانایەکی تری نییە.
 وتیشی:”دەبوایە لەگەڵ ھاتنی داعش بۆسەر سنووری ھەرێمی کوردستان، یەکەم وڵات تورکیا بەرگری لەخاکی کوردستان بکردایە، ئەگەر ھاوکاریی کورد ناکات، کەواتە بوونی ئەم سەربازگانە چ سوودێکی دەبێت ئەگەر مەترسیی نەبێت بۆسەر ھەرێمی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی وت، جێی داخە تائێستا بڕیارێک نەدراوە چ لە پەرلەمان و چ لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ دەرکردنی سەربازگەو ھێە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی ھیچ بیانوویەک نییە بۆ بوونی ئەو سەربازگانە لە ھەرێمی کوردستاندا.
 ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد: ڕاستە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەڕووی ئابوورییەوە سوودی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام پێویستە تا ئەوکاتە ئێمە تورکیامان بوێت کە تورکیاش ئێمەی دەوێت و زۆر گرنگە وەکو خۆی بیناسین، چونکە ئەو وڵاتە دەیان ساڵە کورد دەکوژێت.
ھەر لەوبارەیەوە د. فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بوونی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان، نایاساییەو مەترسیشە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، مانەوەشیان بابەتێکی سیاسییە، بۆیە لەھەر کاتێکدا کە بگونجێت پێویستە دەربکرێن.
 وتیشی:”من بەبۆچوونی شەخسیی خۆم پشتیوانی ھەر ھەوڵێک دەکەم بۆ دەرکردنی بارەگاو بنکەی سەربازیی ھەر وڵاتێکی بێگانە لەھەرێمی کوردستاندا”.
 بەبڕوای د. فرسەت وتی، ئەگەر بەھانە ھەبێت بۆ دەرکردنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا، دەبێت بەھانەش بۆ مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە ھەبێت، چونکە وەکو د. فرسەت دەڵێت:”ئەگەر شەرعییەت بدەیتە پەکەکە دەبێت شەرعییەت بدەیت بەھێزێکی تریش، بەپاساوی بوونی پەکەکە، چونکە مەبەستەکە پاراستنی سەروەریی خاکی ھەرێمی کوردستانە”.
لەڕۆژی ١۵ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٨یشدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەیاننامەیەکدا داوایکرد، ھەرچی زووە ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەخاکی عیراق (ھەرێمی کوردستان)دا بچنە دەرەوە.
بەیاننامەکە کە لەلایەن لیژنەی (بەدواداچوونی ڕاستیەکان)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بڵاوکرایەوە، داوای ئەوەشی کردبوو، پەرلەمانی عیراق ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بنکە سەربازیەکانی تورکیا بکرێنە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوکات لەبەیاننامەکەدا ھاتبوو:”ئەو بنکانە لەقوڵایی سنوری ھەرێمی کوردستانن و کاری سەربازیی و سیخوڕی بۆ تورکیا دەکەن”.
قەبارەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان:
لەناو خاکی ھەرێمی کوردستاندا (٣٢٣۵) ئەفسەرو سەربازو ژەندرمەی تورک بوونیان ھەیە، لەگەڵ چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی، لەوانە: (۵٨) تانک، (٢٧)  زرێپۆش، (٣١) تۆپ و (٢۶) ھاوەن، (١٧) ئاڕبیجی و (١٠) دۆشکە، (۴٠) ئۆتۆمبێلی سەربازیی، (١٣) بیکەیسی، (٢) نازووری شەوانەو (٣) نازووری قاعیدە، (١٠) قەناس و (١) بۆمبی ئەتارو (۴) مۆبایلی سورەیا، لەگەڵ (٢) جیھازی ڕاکاڵ و یەک ڕەسەدو (٢) ڕافیعەو جیھازێکی پێشکەوتووی دەنگ ھەڵگر (انێات)یان لەبەردەستدایە.
ھێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان بەسەر (١٣) بنکەو بارەگای سەربازیدا لەناوچە سنورییەکانی پارێزگای دھۆک جێگیرکراون.
لەناو ئەو ھەموو بنکەو بارەگا سەربازیانەشدا جگە لەوەی بەشی ھەواڵگری بوونی ھەیە، سریەیەکی تایبەتی ھەواڵگری تورک لەسەربازگەی (باتوفا) بوونی ھەیە، کە لە (٢٠) کەس پێکھاتووەو ئەفسەرێکیش سەرپەرشتی دەکات بەناوی (فاروق بەگ) کە پلەکەی عەقیدە لەسوپاداو جێگرەکەشی موقەدەمێکە بەناوی (عومەر).
بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکان، گەورەترین بنکەو بارەگای سەربازی تورکیا لەڕووی ژمارەی سەربازەوە، لەناحیەی (کانی ماسی)یە کە دەکەوێتە قەزای زاخۆی سەر بەپارێزگای دھۆک، لەو بنکەیەدا (۵٨٠) سەربازو (٩١) ئەفسەرو (٢۴٠) ژەندرمەو (٣۴٠) ھێزی لێدان ھەیە.
لەزانیارییەکاندا باس لەوەدەکرێت، گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لەھەرێمی کوردستان لەڕووی لۆجستییەوە، سەربازگەی (بامەڕنی)ە کە دەکەوێتە بەرامبەر ناحیەی بامەڕنی لەپارێزگای دھۆک.
لەو سەربازگەیەدا (٣٠) تانک و (٨) زرێپۆش و (۶) ھاوەن و (۶) ئۆتۆمبێلی سەربازی تێدایە، جگە لەبوونی ئامێرێکی پێشکەوتووی دەنگگرتن کە بۆ کاری سیخوڕی بەکاریدەھێنن، لەناو ئەو بنکە سەربازییەشدا گەورەترین یەکەی ھەواڵگری سەر بە سوپا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە، بەدوای ئەمیشدا بنکەی سەربازی (کریبی) دێت کە دەکەوێتە قەزای زاخۆ.
لەو بنکە سەربازیەشدا (۴١۴) سەربازو (۶) تانک و (١۵) ئاڕبیجی و (٢) دۆشکەو (۶) زرێپۆش و (١١) تۆپ و (١۴) ئۆتۆمبێلی سەربازی و (١٠) قەناس و (١٢) بیکەیسی و (١) بۆمبی ئەتارو یەک ڕەسەدو (٢) نازورو (٢) مۆبایلی سورەیاو جیھازێکی ڕاکالڕ ھەیە.
بەدوای ئەویشدا بنکەی سەربازی ناحیەی باتوفە دێت کە دەکەوێتە سنوری ئیداریی قەزای زاخۆوە، (۴٠٠) سەربازو (۶) تانک و (٢١) زرێپۆش و (١۴) ئۆتۆمبێلی سەربازیی و سێ نازووری تێدایە.
ھەروەھا بنکەی (سینکی) ھەیە، کە لەو شوێنەش (٨٠) سەربازی تورک بوونیان ھەیەو تۆپێکی (١٢٠) ملمیشیان پێیە.
لەسەربازگەی (سیریی)ش کە دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدییەوە، تورکیا (٧۵) سەربازی وڵاتەکەی تێدا جێگیرکردووە، بە (۶) تانک و سێ دۆشکاو (۶) ھاوەن و (۴) زرێپۆشەوە.
لەلایەکی تریشەوە ھەر لەسنووری قەزای ئامێدی لەسەربازگەی (کوبکی)، تورکیا (١٣٠) سەربازی جێگیرکردووە لەگەڵ دوو تانک.
ھەروەھا لەھەریەک لەسەربازگەکانی (کمری، کوخی سپی و دەرەی داواتیا) لەناوچەی بادینان، ھەریەکەیان (٧٠) سەربازی تێدا جێگیرکراوە، لەگەڵ ژمارەیەک کەرەستەو کەلوپەلی سەربازی.
لەسەربازگەی (سەری زیری) دیسانەوە ھەر لەسنووری بادینان، تورکیا (۶٠) سەربازی جێگیرکردووە، لەسەربازگەی (گەلی زاخۆ)، (٣۴) سەربازو لەسەربازگەی ئامێدیش (۴۵) سەربازی تورک بە تەواوی چەک و تفاقی سەربازییەوە بوونیان ھەیە.

 ئامادەکردن : ئاری مەحمود، ھێرش شۆڕش
لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کوهدشتی و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.