رسانه مستقل خبری کوردستان

www.rigakurdistan.ir

سه شنبه ۳۰ آبان ۱۳۹۶ | 21 Nov 2017
خانه » اخبار » قوباد تاڵەبانی بەشداری فستیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەورووپا دەکات

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی یەكێتی ئەوروپا لەشاری سلێمانی، بە دەرفەتێكی باش بۆ ناساندنی خەم و ژانی میللەتی كورد بە جیهان وەسفدەكات، و داواش لە سینەماكارانی جیهان دەكات سوود لە كەرەستە خاوەكانی كوردستان وەربگرن بۆ كارە هونەرییەكانیان.

قوباد تاڵەبانی بەشداری فستیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەورووپا دەکات

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی یەكێتی ئەوروپا لەشاری سلێمانی، بە دەرفەتێكی باش بۆ ناساندنی خەم و ژانی میللەتی كورد بە جیهان وەسفدەكات، و داواش لە سینەماكارانی جیهان دەكات سوود لە كەرەستە خاوەكانی كوردستان وەربگرن بۆ كارە هونەرییەكانیان.

تاریخ انتشار : ۷ خرداد ۱۳۹۵

لەشاری سلێمانی ولە ۱۴ی ئایار / مایسی ۲۰۱۶ ، دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەوروپا دەستی بە کارەکانی کرد، کە بڕیارە تا ۲۲ی ئەم مانگە بەردەوام بێت و لەو ماوەیەشدا چەندین فیلمی بیانی و کوردی نمایش بکرێن.

لە رێورەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا، کە لە هوتێل شاری جوان بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە خاوەنی سینەمایەکی تێرو تەواو نین بەمانا پرۆفیشناڵییەکەی، بەڵام ئەم بۆنانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی خەم و ژانی میللەتەکەمان بە وڵاتانی جیهان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە بە هۆکاری جیاجیا، میللەتی کورد نەیتوانیوە بە بەهێزی بێتە ناو کایەی هونەری سینەماوە، باسی بەوەشکرد کە تائێستا فیلمێکی شایستە لەسەر زیندەبەچاڵکردنی ۱۸۲ هەزار منداڵ و ژن و پیاوی ئەنفالکراو نەکراوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داواشی لەسینەماکارانی رۆژئاوا کرد کەرەستە خاوەکانی کوردستان بکەنە بابەتی فیلم وکارە هونەرییەکانیان، راشیگەیاند: ئاگادارین چۆن وەک سێکتەرەکانی تر، گەندەڵی خۆی خزاندۆتە ناو هونەرەوە، ئاگاداریشین کە گرنگی ئەوتۆمان بەسینەما نەداوە.

ئاشکراشیکرد کەمتەرخەمی هەبووەو دواکەوتوین لە بە دامەزراوەییکردنی سینەما، یاساو ڕێساکانیش هاوکار نەبون بۆئەو مەبەستە، بەڵام هیوابڕاو نین.

ئەمەش دەقی وتاری جێگری سەرۆکی حکومەتە :

ئامادەبوان و بەشداربوانی دووھەمین فیستیفاڵی ساڵانەی فیلمی ئەوروپی لەسلێمانی

سڵاوتان لێبێت‌و ئەم کاتەتان باش

زۆر سوپاس بۆ رێکخەرانی فیستیفاڵ کە لە سایەی بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان ‌و بارگرانییەکانی شەڕی داعشدا ئەم بۆنە گرنگ‌ و سەرنجڕاکێشەیان رێکخستوە.
دەست خۆشیتان لێ دەکەین کە پێمان دەڵێن نە قەیران ‌و نە بارگرانی شەڕی داعش، ژیان دۆستی لە میللەتی کورددا ریشەکێش ناکات.

بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر سوپاستان دەکەین کە گیانێکی تازەتان بە بەری شاری ھونەردۆست‌و   پایتەختی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستاندا کردەوە.
بەخێربێن لەھەموو لایەکەوە بۆ شاری سلێمانی  شاری شاران.

راستە ئێمە خاوەن سینەمایەکی تێرو تەواو نین بە مانا ھونەری ‌و بە ستایڵە پرۆفێشناڵەکەی،  بەڵام ئەم جۆرە کۆبوونەوەو بۆنانە   ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بە ئاراستەی تێگەشتن‌ و کارکردن بۆ دروستکردنی سینەما وەک ئامرازێکی گرنگ‌و کاریگەر بۆ ناساندنی خەموژانی  گەلو نەتەوەکەمان بە جیھان و دۆزینەوەی شوێن پێ لە جیھانی پان‌و بەرینی ھونەر‌و سینەمادا.

مایەی خۆشحاڵیشەکە ئەم فیتسیفاڵەی ئەم ساڵ ھاوکاتە لەگەڵ بەرێوەچوونی فێستیڤاڵی “کان” لە فەرەنسا.

سەرباری جیاوازییەکانی ئەم دوو بۆنەیەش چ لەرووی ئاست ‌و چ لەرووی مێژووی کارکردن لەسەر سینەما، بەڵام ھیوای زۆرمان ھەیە یەکانگیر بوونی وادەی ئەم فیستیفاڵەو  فیستیفاڵی (کان) ببێتە ھاندەرمان بۆ تێگەشتنی زیاتر لە گرنگی ئەرک‌و رۆڵی سینەما چ لەسەر ئاستی جیھان‌و چ لەسەر ئاستی وڵاتەکەمان.

شتێکی ئاشکرایە وەک زۆر لە کایەکانیتری ژیانی مۆدێرن، ئەوروپییەکان پێشەنگن لە پێشڕەوی لە سینەما.

مێژووی کاری ئەوان لەگەڵ سینەمادا لە سەدەی ۱۹ یەوە دەستپێدەکات ‌و ھەر لەم کیشوەرە یەکەم فیلمی جوڵاو بۆ مرۆاڤیەتی بەرھەمھێندرا.

ئەم داھێنان ‌و گرنگیدانەی ئەوروپییەکان بە سینەما  جگە لەوەی لە جیھاندا بوەتە پیشەسازییەکی گەورە و  سەرچاوەیەکی سەرەکی داھات  رۆڵی گەورەشی ھەیە لە ھۆشیارکردنەوەی خەڵک ‌و رۆڵی کاریگەریشی ھەیە لە دروستکردنی رای گشتی‌ و  دروستکردنی کاریگەریی لە ململانێی سیاسی ‌و کلتورییەکان.

بەداخەوە میللەتی ئێمە تاکوو ئێستا  بەھۆکاری جیاجیا  نەیتوانیوە بەبەھێزی بێتە نێو ئەم کایە گرنگە، بەتایبەت کە لە ئیستادا لە ئەنجامی بارگرانی‌ و میراتەکانی شەڕو کاولکارییە جۆراوجۆرە بەجێماوەکانی وڵاتی عێراق بەدۆخێکی زۆر تایبەت و دژواردا گوزار دەکات .

گەلی جوو لەڕێی ھۆلیود‌و سینەمای ئەوروپییەوە تاوان ‌و جینۆسایدی ھۆلۆکۆستی بەھەموو دنیا ناساند‌و ناسۆری مێژویی خۆی گەیاندە ھەموو شوێنێکی دونیا،ئەوەتا گەورەترین ‌و زۆرێک لە فیلمە جوانەکانی جیھان باس لەجینۆسایدی جوو دەکەن  کەچی ئێمەی کورد تاکوو ئێستا نەمانتوانیوە یان بۆمان نەڕەخساوە بەشێوەی ئەوان فیلمێک لەسەر ھەڵەبجە بکەین، لە کاتێکدا کە کیمیابارانی ھەلەبجە ھۆڵۆکۆستی کوردانەو لەم کارەساتە جەرگبڕەدا ۵ ھەزار ھاوڵاتی بێتاوان بەھەڵمژینی بۆنی سێویژەھراوی لەسەر دەستی یەکێک لە دڕندەترین رژێمەکانی دونیا کە بەعسی فاشی بوو مافی ژیان‌و ھەناسەدانیان لێ سێندرا، هەروەها تا ئێستا فیلمێکی شایستە لەسەر زیندەبەچاڵکردنی ۱۸۲ ھەزار منداڵ‌و ژن‌و پیاوی بەتەمەنی کوردی ئەنفال کراو نەکردوە.

نەک تەنھا بۆ گەیاندنی خەموژانی پاشماوەکانیان بە جیھان  بەڵکو تەنانەت بۆ ئاشناکردنی نەوەی نوێی کوردیش بەم برینە قوڵانەی سەر جەستەو رۆحی نەتەوەکەمان  کە تا ئێستاش ئازار و نەھامەتییەکانی وەک سێبەر لەگەڵماندایە.

کوردستان بریتییە لە گۆڕەپان ‌و کەرەستەیەکی خاوی گەورەی ھونەر‌و سینەما بست بە بستی دەست دەدات بۆ بەرھەمھێنانی کاری ھونەریی‌و تێکەڵەیەکە لە فرەیی  پێکەوەژیان   کلتور  بەسەرھاتی مێژویی  پاشماوەی شارستانیەتە دێرینەکان  چیرۆکی نەبەردی ‌و خۆڕاگریی و گیانی بەرەنگاریی‌و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ گوشار‌و ھەوڵی پاکتاوەرەگەزییەکان،
بەم دواییانەش نەبەردی‌ و گیانفیدایی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستانی ھاتبەسەردا لە شەڕی دەستەو یەخەی داعش. ھەریەک لەم ناونیشانانەش دەشێت ‌و دەکرێت و دەبێت بکرێتە ناوەرۆکی چەندین فیلمی سینەمایی.

ھەرگیز منی سیاسی  ناتوانم نەھامەتییەکانی میللەتەکەم  وەک خۆی‌و بەشێوەیەکی کاریگەر  بە دەنگ‌و ڕەنگ بگەیەنم بەجیھان، ئەوە سینەمایە دەتوانێت ئەو کارە بکات، ھونەرە دەتوانێت کار لەسەر ھەست‌و سۆز‌و جوانناسی بکات.

تەنها ھونەر دەتوانێت وێنای قارەمانێتی پێشمەرگە بکات   چونکە زۆرجار تەنانەت وشەو دەربرینیش  لە ئاستیدا دەستەوسان‌و کۆڵەوار دێتە بەرچاو  چ جای کۆبونەوەو دیدارە دیبلۆماسی‌و سیاسییە کورت‌و چڕو جەنجاڵەکان.

دەمەوێت دەستخۆشی لە پەیمانگای کەلەپوری کوردی بکەم  کە لەلایەن مامۆستای بەڕێزمان مەزھەری خالقییەوە بەڕێوەدەبرێت و شۆێنی ئـەنجامدانی فێستیڤاڵی ئـەمساڵە.
ئەم پەیمانگایە فەرھەنگ‌و کلتور‌و چیرۆک‌ و بەسەرھاتە نەتەوەییەکانمان ئەرشیف دەکات‌و  دووبارە دەکرێت وەک کەرەستەیەکی جوان بۆ بەھێزترکردنی ژێرخانی سینەما تەماشابکرێت.

ئەم بۆنەیەش بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی داوا لەسینەماکارە رۆژئاواییەکان بکەم ئەم کەرەستە خاوانە بکەنە بابەتی فیلم ‌و کارە ھونەرییەکانیان.

ئێمەش لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین ‌و پاڵپشتییان دەکەین بۆ ئەوەی دەنگمان بگەیەنن بە جیھان.

ئێمە کە لێرەدا بەم گەشبینییەوە قسە دەکەین ئاگاداری ئەوەشین کە کێشەی زۆرمان لە کایەی ھونەریدا ھەیە، ئاگادارین چۆن وەیشومەی گەندەڵیی خۆی خزاندۆتە ئەم کایە ھەستیار‌و ناسکە  وەک سێکتەرەکانیترو  ئەرکە لەسەرمان چارەسەری ریشەیی بۆ بدۆزینەوە.

ImageThumb (2)

ھەروەھا ئەوەش دەزانین لەڕوی ئەکادیمییەوە گرنگی ئەوتۆمان بەسینەما نەداوەو ھێشتا لە سەرەتای رێگەداین بەڵام لەسەر ئاستی جوھدی تاکە کەسی  ھەوڵی باش ھەبووەو  چەندین فیلم‌و دەرھێنەری کورد  لە پارچە جیاجیاکانی کوردستان  توانیویانە بگەنە فێستیڤاڵە جیھانییەکان‌و خەڵات وەرگرن ‌و ئەمەش دڵخۆشمان دەکات‌و بەموڵکی میللەتەکەمانی دەزانین‌ و لێرەشەوە دووپاتیدەکەینەوە لەگەڵ گونجاندنی بارودۆخە سیاسی‌ و ئابورییەکاندا وەکو حکومەتی ھەرێم پشتیوانیان لێ دەکەین ‌و ئەوەی لەسەر شانی ئیمەیە بۆ کاری جدی درێغی ناکەین.
ئێمە دەزانین کەمتەرخەمی ھەبووی لەوەی تا ئێستا ژێرخانی سینەمامان لاوازە، دواکەوتوین لە بە (بەدامەزراوەیی) کردنی سینەما و نە یاسامان، نە سیاسەتمان ھاندەر نەبوە بۆ دروست کردنی کەرتێکی سینەمایی تایبەت  کە ببێتبە سەرچاوەی داھات بۆ وەبەرھێنەرو داھێنەر و بەڕێوەبەرو ئەکتەرەکانی کەرتی سینەمایی.

بەڵام وەک چۆن ھیوامان ھەیە سینەماکارانی رۆژئاوا بەسەرھاتەکانی  کورتان بکەنە کەرەستەی خاوی خۆیان بۆ بەرھەمھێنانی فیلم‌ و کارە ھونەریی‌و سینەماییەکانیان‌و ئامادەی پشتیوانیکردنیانین ئاوەھاش داوامان ھەیە لەوانەی ئەم ڤیستیڤاڵەیان رێکخستووە  ھاوکارمان بن‌و ئەرکمان لەگەڵ بکێشن ژێرخانێکی پتەو بۆ سینەما دروست بکەین‌و بۆ ئەمەش سود لەئەزمون‌و توانای سینەماکارە کوردەکان وەربگرین چ ئەوانی لە ساڵانی رابردوودا لەدەرەوەی وڵات بواری سینەمایان خوێندوە، چ ئەوانەی لەناوخۆدا‌و لەپەیمانگا‌و زانکۆکانی خۆماندا درێژەیان بەخوێندن داوەو وەک کادری پرۆفێشناڵ کەڵکیان لێوەربگیرێت.

راستە ئێمە لە ژێر خاندا لاوازین، کێشەو کەموکوڕی و کەمتەرخەمیشمان ھەیە، بەڵام ھیوابڕاو نین  چونکە دۆست‌ و پشتیوانی وەک رێکخەرانی ئەم فیستیفاڵەو ئێوەی میوان ‌و بەشدارانی بەرێزمان ھەیە و  سەرخانەکەشمان بۆ سینەما دەوڵەمەند‌و فرەجۆرە و لە ھەڵەبجەو ئەنفالەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە شنگال ‌و جەلەولا، ئەمە جگە لە کلتورو فەرھەنگ ‌و مێژووی دەوڵەمەندی نەتەوەییمان کە سەرەڕای دابەشبونی وڵاتەکەمان بەسەر وڵاتانی ترداو سەرەڕای ھەوڵی  بەردەوامی نەتوانراوە فەرھەنگ‌و کلتورەکەمان لەنێو فەرھەنگ ‌و کلتوری عەرەب ‌و  تورک ‌و فارس بتوێننەوە.

ئێستا کات ھاتووە فەرھەنگ و شوناسمان بە دروستی بە جیھان بگات. ئەم فێستیڤاڵە گرنگەش ھەنگاوێکە، لە ڕێی سینەماوە  بەرەو ئەو ئامانجە.

لطفا دیدگاه خود را در مورد این مطلب بیان کنید.
کلام روز

يكرنگ بمان حتي ...

حتي اگر در دنيايي زندگي ميكني كه

مردمش براي پررنگي هزار رنگ ميشوند

تازه‌ها
شبکه‌های اجتماعی
مصاحبه آرشیو
یک پژوهشگر کرمانشاهی: منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم

یک پژوهشگر کرمانشاهی:
منابع طبیعی موجود به سرعت درحال اتمام هستند/ نیازمند بازنگری در فرهنگ کار هستیم.

«گل انار» ارژنگ

ریگا کوردستان – سرویس فرهنگی مرادی، خلیلی، افضلی و نظری کرمانشاهی بررسی کردند «گل انار» ارژنگ سحر رنجبر: می‌گویند شاعر دیکتاتور هم هست. اما فقط در شعر خودش این ویژگی را دارد. در واقع چنانچه فاقد این ویژگی باشد نمی‌تواند بر کلماتش تسلط یابد و کسی که کلماتش از او فرمان‌برداری نکنند شاعر نیست. شعر […]

وقتی که محدودیت ها به تو می بازند

ریگا کوردستان – سرویس ورزشی (مصاحبه اختصاصی با صدیقه گراوند دختر ورزشکار کوهدشتی و نایب قهرمان کاراته آسیا) ‎سئوال: خودتان را کامل معرفی کنید؟ چند سالتان است، ورزش را از کجا شروع کردید؟ چه شد که سراغ ورزش رفتید؟ ‎جواب: من صدیقه گراوند هستم متولد ١٣۶٨، چون خیلی ورزش را دوست داشتم در سن ١۵ سالگی […]

مشاهیر و نخبگان/a> آرشیو
خبرنامه پیامکی

جهت عضویت در خبرنامه پیامکی ریگا کوردستان و دریافت آخرین خبرها فرم را تکمیل و ارسال فرمایید.