ریگا کوردستان ،سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌که‌ی که پێشتر تورکیا له‌ڕێگه‌ی میته‌وه بۆ هه‌ندێ گروپی کوردی و تورکمانه‌کانی سووریای ده‌نارد، ئێستا ئه‌و چه‌کانه به په‌یه‌ده ده‌فرۆشرێنه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “جمهوریه‌ت”ی تورکی رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌کانه‌ی پێشتر تورکیا به هه‌ندێ گروپی کوردی و تورکمانه‌کانی سووریای دابوون، ئێستا به په‌یه‌ده ده‌یفرۆشنه‌وه.
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په له‌باره‌ی لێدوانی به‌رپرسه‌کانی تورکیا که ده‌ڵێن هاوسه‌رۆکه‌کانی ده‌به‌په هاوکاری په‌که‌که ده‌که‌ن گوتی: “گه‌ر به‌ساڵ پشکنه‌ران و لێکۆڵه‌ران لێکۆڵینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بکه‌ن، هیچ شتێکی له‌م جۆره‌یان ده‌ستناکه‌وێت, به‌ڵام دیاره کێ هاوکاری تیرۆر ده‌کات و چه‌کیان پێ ده‌دات، ئه‌ویش ئاکپارتییه”.
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان رایگه‌یاند، حکوومه‌تی تورکیا به هاوکاری حکوومه‌تی سووریا هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی هێزێک ده‌دات، بۆ دژایه‌تیکردنی په‌یه‌ده، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه، واباشتره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده بکات، چونکه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رکه‌وتوو نابن.