لە بەرەبەری ۲۹هەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت، کەمپەینی “سەردەشت بە کاتی پووشپەڕ” چالاکی وێنەیی دەست پێدەکاتەوە. بەم پێیەش ئەم کەمپەینە بەستێنێکە بۆ بەشداری هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانیان و بریندارانی ئەو کۆمەڵکۆژیە، دەرببڕن. بۆیەش هەریەک لە ئێوە خۆشەویستان لە هەر شوێنێکڕا دەتوانن بە لۆگۆی دانراو لە خوارەوە، وێنە بگرن و بۆمانبنێرن تا بڵاو بکرێتەوە.
هاوکاری و هاودەنگیتان مێژوو دەخوڵقێنێ، لەگەڵ خۆشەویستیمان بۆ ئێوە چاوەڕێی وێنەکانتانین.
کەمپەینی “سەردەشت بە کاتی پووشپەڕ” چالاکیەکانی دەست پێدەکاتەوە
