🔹هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، داواى هاوکارى لە هاوڵاتیانى جیهان دەکات بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەى نسێبین.
تاریخ انتشار : 29 ژوئن 2016
ریگا کوردستان – بەشی بین الملل
سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە میانی خوانێکی بەربانگدا وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە لەڕێگەی ئەو هاوکارییانەوە کە دۆستەکانیان پێشکەشیان دەکەن، برینەکانی هەریەک لە نسێبین، یوکسەکۆڤا، جزیر و شرنەخ ساڕێژ دەکەنەوە.سەڵاحەدین دەمیرتاش جەختی لەوەکردەوە کە سەرلەنوێ نسێبین بنیات دەنێنەوە و وتی ”لەسەرانسەری جیهانەوە هاوکاریی ئێرە بکەن، خۆتان وەرن و لەبنیاتنانەوەیدا کاربکەن. ئەی ئەوانەی لە هەرشوێنێکی جیهان نیشتەجێن، ڕوو لە ئێرە بکەن، با دڵتان لەگەڵ نسێبیندا بێت”