رێگا کۆردستان – بەشی سیاسی – هۆلیر
بەپێى زانیارییەکاتنى ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی و سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەتی کرا.
لەمبارەیەشەوە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی بەرامبەر کۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەتایبەتی بۆردومانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەربڕی کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆریان زیانیان بەرکەوتووە و شوێن و جێگەی خۆیان جێهێشتووە.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە پەیوەندییە دێرین و مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بپارێزرێن و ڕێگری لە هەر هەوڵێکی دروستکردنی ئاستەنگ لەو پەیوەندیانەدا بکرێت.
جەخت لەوەش کرایەوە، کە پێویستە ئەو دیدارانە بەردەوامییان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا ڕێگری لەو جۆرە ڕووداوانە بکرێت و ڕێگە نەدرێت هیچ درزێک لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دروست بکرێت.
لە درێژەى کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکردنی دوا پێشهاتەکانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.