ریگا کوردستان – بشی بین الملل
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جارێکی تر داواکاری تورکیا بۆ به تیرۆریست ناساندنی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ره‌تده‌کاته‌وه.
جۆن کێربی به‌ر له ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له وارشۆ له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به لێدوانێکی ئه‌ردۆغان که گوتبووی “به ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له وارشۆ ده‌که‌ین که یه‌په‌گه و په‌یه‌ده بخرێنه ناو لیستی تیرۆر”، رایگه‌یاند هه‌ڵویستی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌گۆراوه.
پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن کێربی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له واشنتۆن رایگه‌یاند ئه‌مریکا په‌که‌که به رێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌ناسێت، به‌ڵام په‌یه‌ده و یه‌په‌گه تیرۆریست نین.