جه‌میل بایك ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕێگه ناده‌ن، ئاكه‌په دیمۆگرافیای باكووری كوردستان، بگۆڕێت و كۆچبه‌ره سورییه‌كان له‌ناو خاكی باكووری كوردستاندا نیشته‌جێ بكرێن.
تاریخ انتشار : 9 جولای 2016
ریگا کوردستان- سرویس بین الملل
جه‌میل بایک ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕێگه ناده‌ن، ئاکه‌په دیمۆگرافیای باکووری کوردستان، بگۆڕێت و کۆچبه‌ره سورییه‌کان له‌ناو خاکی باکووری کوردستاندا نیشته‌جێ بکرێن.
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) به ڕۆژنامه‌ی ئازادی وڵاتی ڕاگه‌یاندوه: نیشته‌جێکردنی کۆچبه‌رانی سوریی له باکووری کوردستان، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌و ئاکه‌په ده‌یه‌وێت به‌و سیاسه‌ته‌ی، کۆچبه‌ره سورییه‌کان له ناو جوگرافیای کورد و عه‌له‌وییه‌کان نیشته‌جێ بکات, ده‌بێت کوردیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سیاسه‌ته ببێته‌وه و له‌وه تێبگات.
وتیشی: ئه‌ردۆغان له‌لایه‌که‌وه فشار ده‌کات له‌سه‌ر چۆڵکردنی کورد له باکووری کوردستان و له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌یه‌وێت کۆچبه‌ره سورییه‌کان له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێ بکات.