ریگا کوردستان – بشی سیاسی
سه‌رۆکی ڕوسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م ساڵدا به به‌های ۴ ملیار و ۶۰۰ ملیۆن دۆلار چه‌کیان فرشتوه ده‌شڵێت، ده‌بێت سنوری هه‌نارده‌ی چه‌کیان فراوان بکه‌ن. ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆکی ڕوسیا له میانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاوکاریی سه‌ربازی و هونه‌ریی ولاَتانی بیانی ڕایگه‌یاند: له‌م ساڵدا و تا ئێستا به‌بڕی ۴ ملیار و ۶۰۰ ملیۆن دۆلار چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان فرۆشتوه. پۆتین ڕاشیگه‌یاند: چه‌کی ڕوسی کاریگه‌ریی خۆی له هه‌موو بارودۆخێکدا سه‌لماندوه‌و له‌ئێستادا له ولاَتانی ئه‌وروپا، ئاسیا، ئه‌فریقا، ڕۆژههلاَتی ناوهڕاستو ئه‌مریکای لاتینی به‌کار ده‌هێنرێت. سه‌رۆکی ڕوسیا وتیشی، پێویسته سنوری جوگرافیی هه‌نارده‌ی چه‌کی ڕوسی فراوان بکرێت، چونکه داواکاریی بیانی له‌سه‌ر چه‌کی ئاماده و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ربازی و ڕاهێنانی کارمه‌ندان له‌لایه‌ن تیمی ڕوسییه‌وه له زیادبووندایه.