شەڕ لە باکووری کوردستان فراوان دەبێت

ریگا کوردستان – بەشی سیاسی

لە باکووری کوردستان شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا فراوان بووە و لە چەند ناوچەیەک بەیەکەوە شەڕە، لە هەندێک ناوچەش پێکدادان زیادیکردووە، بەهۆی پێکدادانەکانی ئەمدواییە ۵ سەربازی سوپای تورکیا لە شەمزینان کوژراون، لە پارێزگاکانی مێردین و رووهاش چەند پۆلیسێک کوژراون و برینداربوونە.

ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێری رووداو لە ئامەد رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا شەڕ و پێکدادان لە چەند شوێنێکی باکووری کوردستان روویداوە، لە سنووری پارێزگای جۆڵەمێرگیش شەڕ و پێکدادان زیادیکردووە.

پەیامنێری رووداو گوتیشی “دەستپێکردنەوە و زیادبوونی شەڕ و پێکدادان لە باکووری کوردستان دوای ئەوەهات، لە ناوچەی شەمزینان ‌هێرشکرایە سەر سوپای تورکیا و ۵ سەرباز کوژران، دوای ئەو هێرشانە شەڕ و پێکدادانەکان بە فراوانی دەستیانپێکردەوە”.

ماشەڵڵا دەکاک ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەمزینان گەریلاکانی پەکەکە لە دوو لاوە هێرشیان کردووەتە سەر ئاسایش و سوپای تورکیا، هەروەها لە سنووری مێردین شەڕ و پێکدادان هەبووە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک پۆلیس کوژراون و برینداربوونە.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

اخبار