رێگا کۆردستان – بەشی بین الملل /هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە هارجیت ساجان، وەزیری بەرگریی کەنەدا کرد و ئێستا لەکۆبوونەوەدان.
رۆژی دووشەممە ۱۱-۷-۲۰۱۶، وەزیری بەرگریی کەنەدا گەیشتە هەولێر و لەلایەن کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، لەگەڵ فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
پەیامنێری رووداو لە پیرمام رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و هارجیت ساجان باسی شەڕی داعش و بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردەستان دەکەن.
رۆژی ۴-۱۱-۲۰۱۵ حکومەتی نوێی کەنەدا بە ژمارەیەک وەزیری رەگەز و پێکهاتە جیاواز پێکهێنرا. یەکێک لەوان هارجیت ساجان بوو. ساجان بەڕەگەز هیندییە و لەو وڵاتەش لەدایکبووە، بەڵام دوای کۆچکردنی خێزانەکەی بۆ کەنەدا، توانی لە تەمەنی ۴۵ ساڵیدا لەسەر پارتی لیبراڵەکان ببێتە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە.