رێگا کۆردستان – بەشی بین الملل
کارناس و به‌رپرسی به‌شی مێدیاکانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چاپ بۆ مانگ نامه‌ی “هاوای کوردستان” له پارێزگای کوردستان هه‌واڵی دا.
ماجید ڕمووزی زیادی کرد: له ڕۆژی ۲۱‌ی پوشپه‌ڕی ئه‌م ساڵه‌وه مۆڵه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆڤاری “هاواری کوردستان” له لایه‌ن لێژنه‌ی چاودێڕی به‌سه‌ر مێدیاکانی وه‌زاره‌تی ئیرشادوه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌و وتی: ئه‌م گۆڤاره به به‌ڕێوه‌به‌ری و خاوه‌نداری فه‌ریبۆرز ئه‌ولیایی و سه‌رنووسه‌ری هیوا محه‌مه‌دپوور ڕه‌وانه‌ی بازاڕ ده‌کرێت، ئه‌م گۆڤاره بڕیار وایه که بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به دوو زمانی فارسی و کوردی بڵاو بکاته‌وه.