محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان لە میانی کۆڕێکدا لەشاری سلێمانی رایگەیاند"یەکێتی لەپارتی کەمتر نییەو مێژوویەکی دوورودرێژی لە خەباتو قوربانیدان هەیە، وەکو پارتی هێزی چەکدارو ئاسایشو ئابوری هەیە، بۆیە بەرپرسیاریشە لە چاکو خراپ".
تاریخ انتشار : ۲۳ تیر ۱۳۹۵
رێگا کۆردستان – بەشی بین الملل
سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان رایدەگەیەنێت کە یەکێتی وەکو پارتی دەسەڵاتی هەیەو بەرپرسیارە لە چاکو خراپ، رونیشیکردەوە بەشێکی کوردستان لەژێر دەستی یەکێتییە.
محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان لە میانی کۆڕێکدا لەشاری سلێمانی رایگەیاند”یەکێتی لەپارتی کەمتر نییەو مێژوویەکی دوورودرێژی لە خەباتو قوربانیدان هەیە، وەکو پارتی هێزی چەکدارو ئاسایشو ئابوری هەیە، بۆیە بەرپرسیاریشە لە چاکو خراپ”.
سکرتێری حزبی سۆسیالیست ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتی حزبێکی گەورەیەو دەتوانێت بڕیاری گەورە بدات، بەوتەی خۆی یەکێتی دەیتوانی لەسەر رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان هەڵوێستو بڕیاری هەبوایە.
محەمەدی حاجی مەحمود دەشپرسێت ئەگەری ئەوەی بەرانبەر گۆڕان کرا بەرانبەر یەکێتی بکرایە هەڵوێستیان چی دەبوو، کە بەبڕوای ئەو یەکێتی قبوڵی نەدەکرد.هەروەها سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان وتیشی” یەکێتی ئەوەندە لاوازیش نییە سکاڵا لەلای حزبەکان بکات، چونکە توانای بڕیاردانی هەیەو دەتوانێت لەگەڵ پارتی پێک بێتو دەتوانێت هەموو کێشەکان چاسەرە بکات تا لایەنەکانی تریش پشتگیری بکەن”.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان جەختیکردەوە کە یەکێتی دەتوانێت بەیانی کێشەکان لەگەڵ پارتی چارەسەر بکات.
ئەم وتانەی محەمەدی حاجی مەحمود لەکاتێکدایە کە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی حزبەکەی لە بەشێکی زۆر لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان بێبەری کردو زۆربەی خستە ئەستۆی پارتیو گۆڕان.