رێگا کۆردستان – بەشی بین الملل/هەولێر
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی یەکێتی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، پەیوەندی بەپارتییەوە کردبێت.
سازگار دڵشاد ئەفیق ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەپێگەی فەرمی حیزبەکەی راگەیاند بەداخەوە لەلایەن چەند کەسانێکی نەناسراوە دەست بەسەر بەئەژماری تایبەتیم گیراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
سازگار دڵشاد ئەفیق راشیگەیاندووە، هەموو لایەک ئاگاداردەکەمەوە، هیچ پەیوەندییەکم بەو ئەژمارەی فەیسبووکەکەم نەماوەو هەر پۆستو نووسینێک بڵاودەکرێتەوە لێی بێبەریمو پەیوەندیان بەراوبۆچوونی منەوە نییە .
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردووەتەوە، کە گوایە “پەیوەندی بەپارتی دیموکراتی کوردسانەوە کردبێت”و وەک خۆی دەڵێت: “چۆن لەسەر رێبازی یەکێتی پەروەردەبووم بەو شێوەیەش بەردەوام دەبمو درێژە بەخەبات دەدەم”.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەلیستی یەکێتی، پەیوەنیکردنی بەپارتی دیموکرات راگەیاند، کە ناوی هیوا جەهەرە.