رێگا کۆردستان – بەشی بین الملل/هەولێر
بە بڕیارێکی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم قائیمقامی نوێی شارۆچکەی کۆیە دیاری کرا .
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست رێگا کۆردستان کەوتووە ئەمڕۆ لە نێوان لە دوو پاڵێوڕاودا بۆ پۆستی قائیمقامی قەزای کۆیە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت قائیمقامی نوێی بۆ شارۆچکەی کۆیە دیاری کرد .
دوو کاندیدەکە بۆ پۆستی قائیمقامی کۆیە بریتی بوون لە حاکم ڕەمک ڕەمەزان و سەرکەوت ڕەسوڵ بەبڕیارێکی قوباد تاڵەبانی سەرکەوت ڕەسوڵ بە وەکالەت کرا بە قائیمقامی کۆیە.
پێشتر قایمقامی قەزای کۆیە بەهۆی نیگەرانییەوە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.