رێگا کۆردستان – بەشی بین الملل
بن عەلی یلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ باسی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان تورکیە و سووریە لە داهاتوودا کرد.
یلدرم گوتیشی هیوادارە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراق و سووریای دراوسێیدا هەبێ.
سەرۆک وەزیرانی تورکیە پێویستیی هەبوونی ئەو پەیوەندییە باشەی گێڕاوە بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریسمدا و گوتی:”بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریسمدا پێویستە ناوچەکە دۆخێکی جێگیری هەبێ”.
ئەو هەوڵانەی تورکیا لە حاڵێکدان کە بەر لەوە تورکیە یەکێک لە ڕژیمە دژبەرە سەرسەختەکانی بەشار ئەسەد بوو و داوای لابردنی ئەسەدی دەکرد و بەشێکی زۆر و بەرچاو لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە لە تورکیە چالاکی دەکەن.
ئیگۆر بانکراتینکۆ، کارناسی سیاسیی ڕووس لای وایە، ترسی تورکیە لە کوردەکان و سەرکەوتنەکانیانە وا لە تورکیە دەکات داوای لێبووردن لە ڕووسیا و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ سووریە بکات.