ئەرتەشی تورکیە کودەتای سەربازی ڕاگەیاند

رێگاکۆردستان – بەشی سیاسی

ڕاگەیێندراوێک بە ناوی ئەرتەشی تورکیە بڵاو بۆتەوە کە تێیدا ئەرتەشی تورکیە دەڵێ بەمەبەستی پاراستنی دێموکراسی و مافی مرۆڤ، بەڕێوەبەریی تورکیەی گرتۆتە دەستی خۆی.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەرەها هاتوو کە سەرجەم پەیوەندییەکانی تورکیە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایە.

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێ دەبێ سەرەکیترین بابەتی تورکیە ڕاگرتن و بەڕێوەبردنی یاسا بێ.

دەیلی سەباح لە زمان وەزیری دادوەریی تورکیە دەڵێ: کودتاچیەکان فەرمان لە درووپی عەبدووڵا گولەن وەردەگرن و لەژێر بڕیار و فەرماندەیی ئەرتەشی تورکیەدا نەماون.

لەلایەکی ترەوە چاوکانیەکانی هەواڵ باس لە تەقینەوە لە ناوەندی پەروەردەی تایبەتی پۆلیسی ئانکارادا ەکەن.

ڕۆیتێرز دەڵێ: سەرجەم فڕینەکانی فڕۆکەخانەی ئاتاتورک هەڵوەشاونەتەوە.

لەلایەکی ترەوە سەرۆک وەزایرانی تورکیە دەڵێ سەرجەم هێزە ئاسایشییەکانیان بانگ کردووە تا هەنگاوی پێویست لەمبارەوە بنێن.

سەرچاوەیەک لە ئانکارا باسی لە بیستنی دەنگی تەقە لە چەند شوێنی ئانکارا کرد وبە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند ئێستا دۆخی ئانکارا تەواو ئاڵۆزە و هەموو شت لە چرکەیەکدا گۆڕا و ئاسمان پڕ بوو لە فڕۆکەی شەڕکەر و بێ فڕۆکەوان

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

اخبار