فوئاد حوسێن پەیامی بارزانی بۆ نەوشیروان مستەفا دەبات

رێگا کوردستان-بەشی سیاسی /هەولێر

بەپێی زانیارییەکانی (رووداو) بڕیارە دوای چەند رۆژی دیکە د.فوئاد حوسێن، سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە. تاوەکو ئێستاش لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کۆبووەتەوە.

وەک رووداو لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکگرتووی ئیسلامییەوە زانیویەتی، سەڵاحەدین بەهائەدین بەتەنیا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەڵاحەدین بەهائەدین داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان پارتی و گۆڕانی کردووە.

نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگەی سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، پەیامێکی بۆ بارزانی ناردووە و چاوەڕێی وەڵامەکەشی دەکات. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا نەوشیروان مستەفا گوتوویەتی ئەوان وەکو بزووتنەوەی گۆڕان دەستپێشخەر نابن بۆ هەر هەنگاوێک، بەڵکو دەبێ پارتی دەستپێشخەری بکات و ئێمەش وەڵاممان دەبێ.

سەبارەت بە پەیامەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ بارزانی، بەرپرسێکی باڵای یەکگرتوو گوتی “کاک نەوشیروان گوتوویەتی، بە گۆڕینی یوسف محەممەد رازین و بە ئەنجامدانی ریفراندۆم رازین و بە داواکانی پارتی رازین، بەڵام بەرامبەر ئەوە بارزانی چی دەکات؟”.

(رووداو) لە سەرچاوەیەکی باڵاوە زانیویەتی هەوڵەکانی د.فوئاد حوسێن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستانە دوای ساڵێک لە قەیرانی سیاسی

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

اخبار