شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكا بە بەشداری ژمارەیەك بەرپرسی سەربازیی كورد لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا باسی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ كراوە و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا رایگەیاندووە "شەڕی موسڵ بەبێ بارزانی و پێشمەرگە سەركەتوو نابێت".
تاریخ انتشار : 2 آگوست 2016
رێگا کوردستان – بەشی سیاسی / هەولێر
شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بە بەشداری ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی کورد لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ کراوە و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاندووە “شەڕی موسڵ بەبێ بارزانی و پێشمەرگە سەرکەتوو نابێت”.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ۳۱-۷-۲۰۱۶ لە پیرمام، مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا کۆبووەوە. ئەندامانی شاندەکە بریتیبوون لە: جۆزێف دانفۆرد، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمەریکا، ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، ماکفارلاند، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق، کێن گڕۆس، کونسوڵی ئەمەریکا لە ھەولێر و ژمارەیەک لە فەرماندە و راوێژکارانی سوپای ئەمەریکا.
وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاندووە ” ھەر جارێک بارزانی دەبینێت و لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە، لە ئازادکڕدنی موسڵ و شکاندنی داعش نزیکتر دەبێتەوە و حەماس و پێکۆڵی بۆ لەنێوبردنی داعش زیاتر دەبێت”.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمەریکا بارزانی لە وردەکاری پلانی وڵاتەکەی و ھاوپەیمانان بۆ تێکشکاندنی داعش لە عێراق و سووریا ئاگادارکردووەتەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئەمەریکا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە. گوتووشیەتی ” بەلای وڵاتانی ھاوپەیمان، پلانی ئازادکردنی موسڵ بەبێ بەشداریکردنی بارزانی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوتوو نابێت”.
لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە “گرنگتر لە ئازادکردنی شاری موسڵ لەڕووی سەربازی، بوونی پلانی سیاسییە بۆ قۆناخی دوای داعش و بەڕێوەبردنی شاری موسڵ، ئەمەش لەپێناو گەرەنتیکردنی ئاسوودەیی پێکھاتەکان و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی دیکە”.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی مەیدانی بەرەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش و دوایین سەرکەوتن و پێشھاتەکان کراوە و، ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمانان و ھێزەکانی عێراقیش تاووتوێکراوە.