رێگا کوردستان – بەشی سیاسی/تورکیا
رێگا کوردستان ،کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ کونسوڵی گشتی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان کۆبووەوە و داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکات.
رۆژی یه‌کشه‌ممه ۷-۸-۲۰۱۶ کۆسره‌ت ره‌سوڵ عەلی، جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی له محه‌ممه‌د عه‌کیف ئینام، کونسوڵی گشتی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆسرەت رەسوڵ سەبارەت بە بارودۆخی تورکیا و کێشه‌ی کورد لەو وڵاته رایگەیاندووە “پێویسته گفتوگۆ و دانوستاندنی ئاشتیانه بکرێته بناخه‌ی پێکه‌وه ژیان و دابینکردنی مافی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێکهاته جیاوازه‌کان”.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی کۆسرەت رەسوڵ له کۆبوونەوەکەجا باس له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا کراوە و هه‌ردوولا جه‌ختیان کردووتەوە، که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا له ئاستێکی باش و پێشکه‌وتوودان.
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و کونسوڵی گشتی تورکیا لەبارەی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش جه‌ختیان کردووەتەوە “پێویسته بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان له‌م قۆناخه تێپه‌ڕبێت و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن”
کۆسرەت رەسوڵ داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات لەگەڵ کونسوڵی گشتی تورکیا کۆبووەوە
