حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕی موسڵ و پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، پێشمەرگە لە پێشڕەوییەکانی بەردەوام دەبێت و لەو ناوچانەشی ئازادی كردوون ناكشێتەوە.
تاریخ انتشار : 18 آگوست 2016
رێگا کوردستان -هەولێر
به راپورتی رێگا کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕی موسڵ و پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، پێشمەرگە لە پێشڕەوییەکانی بەردەوام دەبێت و لەو ناوچانەشی ئازادی کردوون ناکشێتەوە.
لەبارەی نوێترین لێدوانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە گوتبووی نابێت پێشمەرگە لە شوێنی خۆیان بجوڵێن و فراوانخوازی بکەن، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێگای کوردستان راگەیاند “پێشمەرگە لە پێشڕەوییەکانی بەردەوام دەبێت”.
سەفین دزەیی راشیگەیاند “پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت تا ئازادکردنی تەواوی ناوچە کوردستانییەکان لە سنووری نەینەوا”. جەختیشیکردەوە “پێشمەرگە لەو ناوچانە ناکشێتەوە کە ئازادی کردوون و ئەوانەشی لە داهاتوودا ئازادیان دەکات”.