رێگا کوردستان – بەشی بین الملل /ئەنقەرە
بە راپورتی رێگا کوردستان دوای دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کەمێک بەر لە ئێستا، بارزانی و شاندی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی کۆشکی چانکایەوە دەربازی نێو کۆشک بوون.
پەیامنێری رێگا کوردستان لە ئەنقەرە دەڵێت، بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پێشوازی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە.
پەیامنێری رێگا کوردستان راشیگەیاند، دوای بڕیار نییە هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دوای کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت.
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران دوا بەرنامەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستانە بە سەرۆکایەتی بارزانی و بڕیارە سبەی بارزانی سەردانی پەرلەمانی تورکیا بکات.
پەیامنێری رێگا کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە تا ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بارزانی لەگەڵ شاندێکی هەدەپە کۆببێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەش مژاری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی ببێت.