رێگا کوردستان – به‌شی بین الملل
بهراپورتی رێگا کوردستان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بێن عەەلی یلدرم هه‌واڵیکی گۆڤاری دێر شپیگل سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی #جه‌رابلوس و به ئامانج کردنی کورد ره‌ت ده‌کاته‌وه.
یلدرم له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا بولگارییه‌که‌ی رایگەیاند: له ئۆپه‌راسیۆندا به ئامانجکردنی کورد درۆیه‌که‌ی گه‌وره‌یه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هه‌ر سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس و چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای تورکیا بۆ ناو سنووری سوریا گوتی: به‌رگری له یه‌کپارچه‌یی خاکی تورکیا و سوریا ده‌که‌ین.
پێشتر دێر شپیگل رایگه‌یاندووه ئامانجی تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له سوریا گه‌لی کوردە، که رۆژنامه‌کانی ئه‌ڵمانیا، کورد به قوربانی یه‌که‌می هاوسه‌نگی نوێ ده‌زانن.
رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆست له نووسینێکدا راگه‌یاندووه ئامانجی تورکیا له چوونه ناوه‌وه‌ی سنووری سوریا بۆ سنووردار کردنی پێشڕه‌وییه‌کانی جه‌نگاوه‌رانی کورده‌کانی سوریایه، که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان.
پێشی وایه ئه‌مریکا رۆڵێکی جادۆگهرانه له نێوان دوو هاوپه‌یمانی دژ به یه‌کی خۆی لە شەڕی داعش ده‌گێڕێت و زۆر سه‌خته نییه که لایه‌نی تورکی هه‌ڵبژێرێت و جارێکی تر خیانه‌ت له کورد بکات.