ریگا کوردستان – سرویس بین الملل
به راپوریتی ریگا کوردستان چه‌کدارانی داعش له موسڵ نۆ ژنیان گوللـه باران کرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی جیهادی نیکاحیان ره‌تکردووه‌ته‌وه.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی ۱۴‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له موسڵ به ریگا کوردستان راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌کدارانی داعش له زیندانێکی موسڵ نۆ ژنیان گوللـه باران کرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیان کردووه‌ته‌وه جیهادی نیکاح له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانیان بکه‌ن.
وتیشی: “هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی شه‌لالات گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی چه‌کدارانی داعش دۆزراوه‌ته‌وه که ۳۲ ته‌رمی تیایدا بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی چه‌کداره‌کانیان نه‌روخێت، داعش ئه‌و ته‌رمانه‌ی نه‌بردووه‌ته‌وه بۆ موسڵ و هه‌ر له‌و ناوچه‌یه کردونی به ژێر خاکه‌وه”.