غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به رێگا کوردستان راگه‌یاند: رێکخراوی داعش له گه‌یاره‌و شه‌رگات و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی تری پێشتر له ژێر کۆنتڕۆڵیدابوون زیندانییه‌کانی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو موسڵ.
تاریخ انتشار : 9 سپتامبر 2016
رێگا کوردستان به‌شی بین الملل
به راپورتی رێگا کوردستان دوو به‌رپرسی کورد له موسڵ زانیاری نوێ له باره‌ی دیله‌کانی ژێر ده‌ستی داعش بۆ خوێنه‌ران ده‌خه‌نه‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نن، دیله‌کانی ده‌ستی داعش سه‌رجه‌میان له موسڵن و داعش له ناو ئه‌و ماڵانه‌دا شاردونیه‌ته‌وه که پێشتر هی کورد و کریستیانه‌کان بوون و داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵه‌کانیاندا گرتووه.
غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به رێگا کوردستان راگه‌یاند: رێکخراوی داعش له گه‌یاره‌و شه‌رگات و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی تری پێشتر له ژێر کۆنتڕۆڵیدابوون زیندانییه‌کانی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو موسڵ.
وتیشی: “له موسڵ پێشتر به‌ندیخانه‌یه‌کیان له گه‌ڕه‌کی ئه‌ندازیاران بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ند به‌ندکراوێک هه‌ڵهاتن، داعش ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی گواسته‌وه بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌و ئێستا به‌س خۆی پێیان ده‌زانێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی له موسڵ وێڕای ئه‌وه‌ی زانیاری وردی له‌سه‌ر دیله‌کانی پێشمه‌رگه له موسڵ له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوو به‌ڵام وتی: “هه‌ندێک ماڵی کورد و کریستیان له موسڵ هه‌بوون، له‌گه‌ڵ هاتنی داعش ئه‌و ماڵانه داگیرکران و کران به موڵکی داعش، ئه‌و ماڵانه ئێستا بوونه‌ته زیندانی بچوک بچوک و داعش دیله‌کانی ژێر ده‌ستی خۆی به پێشمه‌رگه دیله‌کانیشه‌وه تیایدا حه‌شار داون”.
روونیشیکرده‌وه: “دڵنیایی ته‌واومان هه‌یه له‌وه‌ی به‌شێکی زۆری پێشمه‌رگه دیله‌کان (جگه له‌وانه‌ی سهربڕوان) ماون، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی باڵای پێشمه‌رگه زۆر هه‌وڵیانداوه ئه‌و دیلانه رزگار بکه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامیان نه‌بووه”.
لای خۆشیه‌وه سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی ۱۴‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له موسڵ ئه‌وه‌ی بۆ وێستگه نیوز باسکرد، که داعش سه‌رجه‌م زیندانییه‌کانی ژێر ده‌ستی بۆ موسڵ و ره‌قه گواستووه‌ته‌وه، چونکه له ئێستادا ئه‌و دوو شوێنه‌ی به فه‌رمی به ده‌سته‌وه ماون.
راشیگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌ک نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش پێشمه‌رگه دیله‌کانی له موسڵ له کام ناوچه شاردووه‌ته‌وه، چونکه به‌رده‌وام ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌و پێشمه‌رگانه رزگار بکرێن.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه نزیکه‌ی ۵۵ پێشمه‌رگه بێسهرو شوێن بوون، کە ۲۳ پێشمەرگەیان لە باشووری کەرکوک بە دیل گیران و تا ئێستاش چه‌ند جارێک داعش له رێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵاتییه‌کانی تویتهرو یوتوبه‌وه ڤیدیۆی سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه، بەو پێشیەش لەو ۲۳ پێشمەرگەیە ۱۶ یان شەهید کراون و حەوتیان ماون.