خانه »
اخبار »
شارەوانییەکان بوونەتە ناوەندی پشتگیریی لۆجستی بۆ پهکهکه شارەوانییەکان بوونەتە ناوەندی پشتگیریی لۆجستی بۆ پهکهکه
سهرۆک وهزیرانی تورکیا، ئهمرۆ یهکشهممه، لهدوای نوێژی جهژن، ڕایگهیاند بەداخەوە شارەوانییەکان بوونەتە جۆرێک لە ناوەندی پشتگیریی لۆجیستی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی ههروهها وتی" سەرچاوەکانی دەوڵەت و باجی میللەت، لەجیاتی ئەوەی بۆ جوانکردنی شارەکان و شارۆچکەکان بەکاربێت، بەشێوەیەک لە شێوەکان دەیگەیەننە دەستی پەکەکە".
تاریخ انتشار : 12 سپتامبر 2016
خبرگزاری رێگا کوردستان – بەشی بین الملل
به راپورتی رێگا کوردستان ،سهرۆک وهزیرانی تورکیا، ئهمرۆ یهکشهممه، لهدوای نوێژی جهژن، ڕایگهیاند بەداخەوە شارەوانییەکان بوونەتە جۆرێک لە ناوەندی پشتگیریی لۆجیستی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی ههروهها وتی” سەرچاوەکانی دەوڵەت و باجی میللەت، لەجیاتی ئەوەی بۆ جوانکردنی شارەکان و شارۆچکەکان بەکاربێت، بەشێوەیەک لە شێوەکان دەیگەیەننە دەستی پەکەکە”.
بیناڵی یڵدرم، سهرۆک وهزیرانی تورکیا، لە مزگەوتی کۆلێژی زانسته ئیسلامییهکانی زانکۆی مارمارا لەناوچەی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ نوێژی جەژنی کرد و دواتر لە بەردەم مزگەوتەکە روونکردنەوەیەکی بۆ رۆژنامەوان دا.
ئاژانسی ئهنادۆڵ بڵاویکردهوه که سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە بارەی دانانی قەییوم بۆ شارەوانییەکان رایگهیاند: “بەداخەوە شارەوانییەکان بوونەتە جۆرێک لە ناوەندی پشتگیریی لۆجیستی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز. سەرچاوەکانی دەوڵەت و باجی میللەت، لەجیاتی ئەوەی بۆ جوانکردنی شارەکان و شارۆچکەکان بەکاربێت، بەشێوەیەک لە شێوەکان دەیگەیەننە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز. هەر بۆیە ئەوکەسانەی لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە لە شارەوانیەکان، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زۆر و دوای تێپەڕین بە رێکاری یاساییدا ئەنجامدراوە، بۆیە هیچ کەس هەڵنەستێت بە پێدانی وانەی دیموکراسی بە تورکیا”.
یڵدرم لەدوای نوێژی جهژن وهڵامی رۆژنامهنوسانی دایهوه و لهوهڵامی پرسیاری ئەوەی کە لەمەودوا کاروباری شارەوانییەکان چۆن بەڕێوەدەچیت گوتی: “زۆر ئاسایی دەبێت، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە شارەوانییەکان، نزیکترین دەسەڵاتن لە گەلەوە، ئامانج چییە لەمە؟ ئەوەیە کە لە نزیکەوە ئاگایان لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت و بەدەم داواکانیانهوه بچن. بەداخەوە شارەوانییەکان بوونەتە جۆرێک لە ناوەندی پشتگیریی لۆجیستی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز. سەرچاوەکانی دەوڵەت و باجی میللەت، لەجیاتی ئەوەی بۆ جوانکردنی شارەکان و شارۆچکەکان بەکاربێت، بەشێوەیەک لە شێوەکان دەیگەیەننە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز. هەر بۆیە ئەوکەسانەی لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە لە شارەوانیەکان، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زۆر و دوای تێپەڕین بە رێکاری یاساییدا ئەنجامدراوە، بۆیە هیچ کەس هەڵنەستێت بە پێدانی وانەی دیموکراسی بە تورکیا”.
سهرۆکوهزیرانی تورکیا وتیشی: “تورکیا دەوڵەتێکی یاساییە. لە دەوڵەتی یاساییدا کاروبارەکان چۆن بەڕێوەدەچن و یاساکان چین، روون و ئاشکرایە. هەربۆیە سەرۆک شارەوانییهکان ئەوانەی کە وهک قەییوم دەستبەکاربوون دەبێت لە رێگەی ئەو دەسەڵاتەی کە پێیاندراوە هەوڵی خۆشکردنی گوزەرانی خەڵکی بدەن، ژیانیان زیاتر و زیاتر خۆشبکەن. بەشێوەیەک کە هیچ ترس و دڵەراوکێیان نەبێت. ئەرکی ئێمە بریتیی دەبێت لە بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان بە باشترین شێوە و بەبێ ئەوەی لە دوور و نزیکەوە بە هیچ جۆرێک هەماهەنگیی هەبێت لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی فەتۆ و پەکەکە. لەبەرئەوەی کێشەی سەرەکی ئەوانن”.
بینالی یڵدرم لە بارەی ئەوەی گوایە ئەمریکا داوای کردووه لەو شوێنانەی کە قەییوم لهجیاتی سەرۆک شارەوانییەکان دانراون پێویسته هەڵبژاردن ئهنجام بدرێتهوه، گوتی: “برادەران، با هەرکەسە کاری خۆی بکات، پێویستمان بەوە نییە فێری یاساکانی خۆمانمان بکەن. تورکیا وڵاتێکی یاساییە، هەموو کارەکان بە پێی یاسا دەکرێن، تورکیا پێویستی بە هیچ کەسێک نییە فێری وانەی بکات”.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.