به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانکردنی وه‌ک باڵیۆزی نیازپاکیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لە نامەیەکدا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی، پیرۆزبایی لێده‌کات و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌رک و کاره‌کانی ده‌رده‌بڕێت.
تاریخ انتشار : 17 سپتامبر 2016
رێگا کوردستان – به‌شی بین الملل
بهراپورتی رێگا کوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانکردنی وه‌ک باڵیۆزی نیازپاکیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لە نامەیەکدا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی، پیرۆزبایی لێده‌کات و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌رک و کاره‌کانی ده‌رده‌بڕێت.
له نامه‌که‌یدا سه‌رۆکوه‌زیران ده‌ستنیشانکردنی نادیە موراد به باڵیۆزی نیازپاکیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به نیشانه‌ی هاوسۆزی و پشتگیریی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کوردانی ئێزدی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات که له هه‌مان کاتدا مایه‌ی شانازیی ته‌واوی ئێزدییان و کوردستانه.
هیواش ده‌خوازێت ئه‌م ئه‌رکه‌ی ببێته پشتگیرییه‌ک بۆ هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دۆستانی ئێزدییان بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان و پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بناسرێت.
دەقی نامەکە:
خانمی بەڕێز نادیە موراد
سڵاو و رێز…
زۆر خۆشحاڵم بە دەستنیشانکردنی ئێوە وەک باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەو بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە ئێوە دەکەم، هیوای سەرکەوتن بۆ ئەرکتان دەخوازم، من و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین هەموو پشتگیرییەکی پێویست پێشکەشی ئێوە و کار و ئەرکتان بکەین.
دەستنیشانکردنی ئێوە وەک باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیشانەی هاوسۆزی و پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ خوشک و برایانی ئێزدیمان، هەروەها جێی شانازی هەموو ئێزدیان و تەواوی کوردستانە. هیوادارم کە ئەم ئەرکەی ئێوە ببێتە پشتیوانییەکی دیکە بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆستی ئێزدییەکان، کە جینۆساید لە دژی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و پێکهاتەکانی دیکەی ئایینی و نەتەوەیی کراوە. لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە جینۆساید بناسێنرێت.
جارێکی دیکە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە ئێوە دەکەم، هەموو پشتگیری و پشتیوانی خۆم بۆ ئێوە و سەرکەوتنی ئەرکی ئێوە دووبارە دەکەمەوە.
نێچیرڤان بارزانی