رێگا کوردستان – بەشی بین الملل
یەکەمین دانیشتنی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا دوای دەرچوونی بریتانیا لەم یەکێتییه(برکسیت) ئەمڕۆ له “براتیسلاڤا”ی پایتەختی “سلۆڤاکیا” دەستی پێکرد.
“رۆبەرت فیتسۆ” سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا له کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هەموومان دەمانەوێت یەکێتیی خۆمان پێشان بدەین. دەمانەوێت پێشانی بدەین که یەکێتیی ئەوروپا پرۆژەیەکی بێوێنەیه و داوای بەردەوامیی دەکەین. هیوادارین تاکو کۆتایی دانیشتنەکه نەخشەڕێگایەک بۆ بابەته گرینگەکانی ۶مانگی داهاتوو دابنێین.”
له چەند مانگی رابردوودا وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هەڵبەز و دابەزی زۆریان هەبوو و یەکێک له بابەته سەرەکییەکانیش قەیرانی پەنابەران و دەرچوونی بریتانیا له یەکێتیی ئەوروپا بوو.
رێبەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەم دانیشتنەدا دەیانەوێت بڕیاری یەکگرتوویان هەبێت و نەخشەڕێگایەک بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ دابنێن. بڕیار لەسەر کاتی دەرچوونی بریتانیا، داڕشتنی سیاسەتی بەرگری بۆ ئەوروپای بێ بریتانیا و قەیرانی پەنابەران، گرینگترین بابەتەکانن.
سەرچاوه: euronews