پنتاگۆن بڵاوی كرده‌وه، به‌هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كان گه‌وره به‌رپرسێكی داعش كوژرا، كه پۆسته‌كه‌ی وه‌زیری راگه‌یاندنی داعشه.
تاریخ انتشار : 17 سپتامبر 2016
رێگا کوردستان – بەشی ژنان
پنتاگۆن بڵاوی کرده‌وه، به‌هێرشی فرۆکه جه‌نگییه‌کان گه‌وره به‌رپرسێکی داعش کوژرا، که پۆسته‌که‌ی وه‌زیری راگه‌یاندنی داعشه.
ئه‌بو وائل وه‌زیری راگه‌یاندنی داعش به‌هێرشی فرۆکه جه‌نگییه‌کان کوژرا، دووه‌م سه‌رکرده‌ی داعشه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌کوژرێت.
ئه‌مڕۆ پیته‌ر کوک سکرتێری راگه‌یاندنی پنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، له حه‌وتی ئه‌یلول هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌نزیکی ره‌قه هێرشێکیان ئه‌نجام دا، ئامانجه‌که‌ی خۆیان پێکا ئه‌ویش کوشتنی دکتۆر وائیل که ناوی ته‌واوی وائیل عادل حه‌سه‌ن سه‌لمان فه‌یازه، یه‌کێکه له گه‌وره به‌رپرسه‌کانی داعش.
کۆک وتیشی، کاری ئه‌بو وائیل وه‌زیری زانیاری ئه‌و رێکخراوه تیرۆرستیه بوو، هه‌روه‌ها یه‌کێک بوو له ئه‌ندامێکی به‌هێزی شورای داعش.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌بو وائیل سه‌رپه‌رشتی پروپاگه‌نده ڤیدیۆییه ترسناکه‌کانی داعشی کردوه که قوربانییه‌کانی تێدا ئه‌شکه‌نجه دراوه و به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه کوژراون.
پێشتر له ۳۰ ئابدا ئه‌لعه‌دنانی یه‌کێکه له گه‌وره تیرۆرسته‌کانی سه‌ر به داعش و وته‌بێژ و سه‌رپه‌رشتیکاری هێرشه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی داعشی وه‌ک هێرشه‌که‌ی پاریس و فرۆکه‌خانه‌ی برۆکسل و ئه‌نقه‌ره، له نزیک شاری باب له سوریا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌ی خۆی به‌ر هێرشی فرۆکه‌کانی که‌وت و کوژرا.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یان پشت‌راست کرده‌وه که ئه‌بو وائیل به‌هێرشێکی فرۆکه‌کانی کوژراوه، به‌ڵام به‌شێکی دیکه له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن له ماڵی خۆی له ره‌قه پایته‌ختی داعش کوژراوه.