رێگا کوردستان بەشی بین الملل
رێگا کوردستانبهپێی بڕیارێکی داگایەکی هۆڵەندا، ڕێگه نادرێت به ژمارەیەک دایکو باوک ناوی خوێندنگایەکی هۆڵەندی بە خوێندنگای تیرۆرست بهێنن، لەبەر ئەوەی گوایه پەیوەندی فهتحوڵا گولهنهوه ههیه و دهست ههبووه له کودەتا سەرنەکەوتوەکەی تورکیا.
دادگایەک لە شاری هارلیم بڕیاری دا، دایک و باوکانی چوار خوێندکاری پێشووی خوێندنگای دی ڕۆس لە باکوری ئەمستردام ناوی ئەو خوێندنگایەیان کردبوو بە ” ڕێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵا” لە گروپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی واتساپ، و دەڵێن پەیوەندی بە مەلای ئیسلامی ” فەتحوڵا گولەن ” هەبووە که بنکەکهی لە ئەمەریکایه، لهئێستادا تورکیا تاوانباری دەکات بەوەی پەیوەندی بە هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیاوە هەبووە.
لە هەمانکاتدا کە دادگاکە ڕێگەیان لێ دەگرێت بە خوێندنگای دی ڕۆسا بڵێن ” خوێندنگای تیرۆرست” بەڵام دەشڵێت دەتوانن پێی بڵێن خوێندنگاکەی گولەن