تاریخ انتشار : 19 سپتامبر 2016
نەورۆز مەولودی وەزیری شارەوانیو گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێژەی گەشتیاری لەهەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوەو کار بۆ بەرزکردنەوەی زیاتریشی دەکەن.
رێگا کوردستان بەشی بین الملل
رێگا کوردستان، نەورۆز مەولود، ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۹/۹/۲۰۱۶ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، لەماوەی دە رۆژی پشووی جەژی قوربان (۶ بۆ ۱۶ی ۹ی ۲۰۱۶) زیاتر لە ۲۱۰ هەزار گەشتیار رووی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
بەقسەی وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار، ئەو رێژەیە لەچاو جەژنی رەمەزانی رابردوو زیاتر بووە، بەوەی لەماوەی پشووی جەژنی رابردوو تەنیا ۱۱۰ هەزار گەشتیار روویان لەناوچەکانی هەرێم کردووە.
نەورۆز مەولود، هەروەها رایگەیاند، ئەو رێژە گەشتیارەی لەجەژنی قوربان روویان لەهەرێم کردووە، ۸۲%لا لەناوچەکانی عێراق هاتوونو رێژەکەی تریش لەرێگەی چەند گروپێکی گەشتیاری وڵاتانی ترەوە هاتوون لەوانە وڵاتی ئوردن.
وەزیری شارەوانی جەختیشیکردەوە، کە ئەوان کار دەکەن بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوو ئەو رێژەیە بەرزتریش بکەنەوە، ئەوەش بەواژووکردنی چەند گرێبەستێک لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی وڵاتانی تری وەک کوێتو ئیماراتو تورکیا.
نەورۆز مەولود باسی لەوەش کرد، کە ئەو رێژە گەشتیارییە جوڵەی خستووەتە بازاڕەکانی هەرێمو بەپێی داتاکان، زیاتر لە ۶۵ ملیۆن دۆلار لەلایەن گەشتیارانەوە لەو ۱۰ رۆژەدا خەرجکراوە.