سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم یاوەری عەبادییە بۆ نیۆرک

  • توسط
  • ۱۳۹۵-۰۶-۲۹
  • ۰

رێگا کوردستان بەشی بین الملل

رێگا کوردستان نوسینەگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ نیویۆرک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان یاوەری دەکات.

گوتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەعد حەدیسی رایگەیاند: بڕیار بووە وەزیری دارایی عێراق ھوشیار زێباری یاوەری سەرۆک وەزیران بێت بۆ سەردانەکەی ئەمەریکا، بەڵام لەگەڵ شاندەکەدا نەچووە و داوای لێبوردنی کردووە لە بەشدارینەکردنی، ھەروەھا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان یاوەری حەیدەر عەبادییە کردووە لەم سەردانەیدا.

حەیدەر عەبادی دوێنێ ئێوارە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی خولی “٧١”  کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بە ڕێکەوت و بڕیارە لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتارێک پێشکەش بکات و لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چەند دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ “٣٠” سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیھاندا ئەنجام بدات بە تایبەتی “باراک ئۆباما” سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

اخبار