رێگا کوردستان به‌شی بین الملل
رێگا کوردستان، فه‌رده‌وس عه‌وادی نوێنه‌رێکی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند، ده‌نگدانی په‌رله‌مانی تورکیاوه به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له عێراق و سوریا پێش شه‌ڕی موسڵ مانای وایه رێز له داواکاری عێراق ناگرن که داوای کردبوو ئه‌و هێزه خاکی عێراق جێبهێڵێت.
فه‌رده‌وس عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و بڕیاره مانای رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌دڵنیاییه‌وه، هێزه عێراقییه‌کان هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ داعش ده‌یکه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تورکیاش هه‌مان مامه‌ڵه ده‌که‌ن.
عه‌وادی داوای له حکومه‌تی ناوه‌ندی کرد، زۆر به توندی به‌ڕووی چاوتێبڕینی تورکیا له رووی سیاسی و ئابووریه‌وه بوه‌ستێته‌وه.
ئه‌و نوێنه‌ره به‌رپرسیاریه‌تی بوونی ئه‌و هێزه‌ی تورکیای خسته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریکا، چونکه به‌شاراوه‌یی پشتگیری ده‌کات.