رێگا کوردستان -بەشی بین الملل
بەراپورتی رێگا کوردستان،به بینینی مایکی کوردستان تی ڤی و که‌ی ئێن ئین پێکه‌وه له ده‌ست رۆژنامهسێکدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رۆژنامه‌نوسانی هێنایه پێکه‌نین و قوباد تاڵه‌بانیی جێگریشی وتی: ” تطوراته”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ۱۰ی تشرینی یه‌که‌می ۲۰۱۶، پڕۆسه‌ی به ئه‌لکترۆنی کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ستیپێکرد.
له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، هه‌ریه‌که له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم گرنگی پرۆسه‌که‌یان خسته‌ڕوو.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی سیسته‌می به‌ئه‌لیکترۆنیکردنی مووچه پرۆسه‌یه‌کی گرنگه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، گرنگی پرۆسه‌ی سیسته‌می به‌ئه‌لیکترۆنیکردنی مووچه هۆکارێکه بۆ چاکسازیکردن له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆیه پرۆسه‌یه‌کی گرنگه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، که له‌هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
لای خۆیه‌وه قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند: حکومه‌ت لە هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بەردەوامدەبێت، ئەوەش بەئەنجامدانی چەند پرۆسەیەک لەهەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: “حکومەتی هەرێم هەفتەی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی بۆ وردبینی لەداهاتی نەوت ئەنجامدا، ئەمڕۆش پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی دابەشکردنی موچە بەسەر فەرمانبەرانی راگەیاندووە”.
هه‌رله میانی کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی که هاوکات جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه، له‌کاتی قسه‌کردندا، مایکی که‌ناڵی “کوردستان تی ڤی”ی پارتی و “که‌ی ئێن ئین”ی گۆڕانی پێکه‌وه له ده‌ست په‌یامنێرێکدا بینی و سه‌رنجی دایه هه‌ردوو مایکه‌که‌ی ده‌س په‌یامنێره‌که و به پێکه‌نینه‌وه پێی ده‌ڵێت: “ئه‌رێ کاکه ئێوه ئه‌م هه‌ردووک پێکه‌وه گرتووته”.
له‌و کاته‌دا ئاماده‌بووان ده‌ست ده‌که‌ن به پێکه‌نین و قوباد تاڵه‌بانیش له لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت: “تطوراته”.
ئه‌و قسه‌ی نێچیرڤان بارزانی له کاتێک دایه که پارتی و گۆران بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره له یه‌کتر دابڕاون و ناتوانن پێکه‌وه کۆببنه‌وه، به‌ڵام بینیی مایکی که‌ناڵه‌کانی هه‌ردوو حزب له‌ده‌ست یه‌ک په‌یامنێردا سه‌رنجی راکێشا.
مایکی ئه‌و دوو که‌ناڵه‌ی له کاتی ناکۆکییه سیاسییه‌کانی نێوان هه‌ردوو حزبه‌که‌دا ناو به‌ناو هه‌ڵمه‌تی میدیایی توند ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتری، هه‌ربۆیه قوباد تاڵه‌بانی پێکه‌وه‌بوونی ئه‌و دوو مایکه به پێشکه‌وتن و “تطورێک” ده‌زانێت.
https://youtu.be/JlSAATkzPRA?t=6