"تیما کوردی"، پوری "ئایلانی کوردی" (ئەو منداڵەی لەدەریای ئیجە حنگا)، داوای مانەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای لەئەمریکا کرد.
تاریخ انتشار : 4 مارس 2017
رێگا کوردستان – بەشی مافی مروف
“تیما کوردی”، پوری “ئایلانی کوردی” (ئەو منداڵەی لەدەریای ئیجە حنگا)، داوای مانەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای لەئەمریکا کرد.
“تیما کوردی”، لەدوای سەردانێکی بۆ ئەمریکاو کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند کۆنگرێسمانێکی دیموکراتەکان، لەوانە تۆسلی گاربارد، داوای لەمانەوەی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای لەو وڵاتە کرد.
تیما لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا کار بۆ رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد نەکاتو هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریش پڕچەک نەکات، ئەوەش لەپێناوی گێڕانەوەی ئارامی بۆ سوریا.
پوری “ئایلانی کوردی”، رۆژی چوار شەممەی رابردوو چووە ئەمریکاو چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا ئەنجامدا، کە ناوبراو ئێستا پەنابەرە لەوڵاتی کەنەدا.
ئایلان عەلدوڵڵا ناسراو بە “ئایلانی کوردی” لەدایکبووی شاری کۆبانی رۆژئاوای کوردستان (سوریا) بوو، کە لەساڵی ۲۰۱۱ لەو شارە لەدایکبوو، لەساڵی ۲۰۱۵ دوای ئەوەی لەتورکیاوە ویستی کۆچ بکات بۆ ئەوروپا لەدەریای ئیجە خنکا، کە دایکو برایەکیشی خانکانو تەنیا باوی لەڕووداوەکە دەرچوو.
بەهۆی ئەوەی لەکاتی دۆزینەوەی تەرمەکەی لەکەناراوەکانی دەریای ئیجە بەشێوەیەکی تراژیدی دەرکەوتبوو، ئایلان دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆی دروستکرد.
ئێستا باوکی ئایلانو پوریو پێنج لەمنداڵەکانی لەکەنەدا لەناوچەیەکی نزیک هەرێمی فانکۆفر لەرۆژئاوای وڵاتەکە دەژینو مافی پەنابەریشیان لەو وڵاتە وەرگرتووە.