‎مەبەست لە دەنگدان بە مورادی چی بوو؟

  • توسط
  • ۱۳۹۶-۰۳-۰۹
  • ۰

رێگا کوردستان – بەش کوومەڵایەتی

(دەنگ‌خاس) ئەوەیکە پێی خۆشە بێت و هەروەها هەیە.
(برایم) دیاردەی ئەمجارەی ئیرادەی کرماشان بوو.
ئەو نە میلیاردی خەرجی کرد و نە میلیاردێکی هەبوو کە خەرج بکا، بەڵام دەیان‌جار زۆرتر لە دکتۆر و ئەندازیار و میعمارە میلیاردییەکان پەسەندی خەڵکەکەی بوو.
ئەو تاقمێکی هاوپەیمان و پشتیوانی‌ نەبوو کە لە نێو دەستە پیس‌ و چەورەکان سەر هەڵبێنێت.
ئەو نەهاری نەبوو کە لێوەکان چەور بکات، بەڵام دەستەکانی پڕ بوون لە مەتەڵ و گیرفانەکانی تژی چیرۆک کە هەمیشە لە ژێر ددانەکانی خەڵکدا شکاوە و تام و چێژی زەردەخەنە و بۆنی نەعنای دابوو.
(مورادی) تاکە دەنگی کوردی لە کەناڵی زاگروس بوو و هەڵبژاردن بووە بڵندگۆیەک کە ئەم دەنگە بەرز و بەرزتر بێ.
ئەو تاکە کەسێک بوو کە شەرمەزاری خۆی نەبوو، هەست بە لاوازییەک نەدەکرد، قاچەکانی پتەو بوون و هەناسەکانی بڕگە‌بڕگە نەبوون.
ئەو لە زماندا زەڵاڵ و لە بەرامبەر خەڵکەکەشی ڕاستگۆ بوو، پەس سەرکەوتوو بوو لە هەڵبژاردندا.
ئەو بووە هۆی زەق‌بوونەوەی چاوگەلێکی زۆر و سەرسووڕمانەوەی حەشیمەتێکی زۆر، کە بەڕاستی خاوەنی‌ چییە؟؟؟؟
بۆ ناتانهەوێ بڕوا بکەن و پەزێرا بن کە (دەنگ‌خاس) لە هەمووتان تایبەت‌تر و دەوڵەمەن‌تر بوو؟؟؟؟
بەڵگەکانتان چ بایەخێکی هەیە؟؟؟؟
ئێمە کە گەندی بەڵگە پێشووەکانی ئێوەتانمان دیبوو.
چەورییەکان و زمانی چەورتان چ بایەخێکی هەیە؟؟؟؟
کاتێک ئێمە پێویستمان بە سابوون و پاکییە.
یەک ژەم چێشتی گەرم چ بایەخێکی هەیە؟؟؟؟
لە شوێنێک کە من یەکجار لە خوانی تۆ بخۆم و ئەتۆ تەمەنێک لە خوانی گشت.
(دەنگ‌خاس) لە هەمووتان تایبەت‌تر و لە هەمووتان دەوڵەمەن‌تر بوو و خەڵکیش ئەمە ئەزانن.
دەنگ بە (مورادی) دەنگ بە کوردی گوتن بوو لە فەرمی‌ترین نەریتی ئەم سەردەمە لە شاردا.
دەنگ بە (مورادی) نا گوتن بە ئاسمیلاسیۆن بوو لە ئاسیاوی دەوڵەت و کارمەندی و کلاسی نەزانکارەکان.
دیرۆکی هەر شارێک وەکوو بەرەکەتێکە لە خاک.
هەموو تامە توندەکان و بۆنە گیان‌گەشێنەکان ڕیشەیان لە خاکدا وەردەگیرێ.
شۆناسی هەر شارێک وەکوو هەورێکە لە ئاسمانی شار، هەموو سەرزیندوویییەکان و ڕەحمەتەکان لەوێ بەسەر خەڵکدا دادەبارێ.
سووکی وەکوو خوێیە کە خاکە بەپیتەکان، بێ پیت‌و‌بەرەکەت ئەکا و هەر وەکوو دووکەڵ چاوە ڕووناکەکان بێ‌هانا و خاوێن‌ترین هەناسەکان لێڵ و چەپەڵ ئەکا….!!!!

کەیوومەرز فەتحی
وەرگێڕان: هادی هشمەتی

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

اخبار