سه‌رۆکی شاره‌وانی ناحیه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به قه‌زای شنگال ڕایگه‌یاند: له درێژه‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌یێکی زۆر ئاواره ڕوو له شنگال بکه‌ن و مه‌ترسیی جیدیش له‌سه‌ر شنگال دروست ببێت. |
ریگا کوردستان – ڕه‌نا که‌مال سه‌رۆکی شاره‌وانی ناحیه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به قه‌زای شنگال به ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له به‌رده‌وامیی بۆردومان کردنی سووریا ژماره‌یێکی زۆر هاووڵاتی ئاواره‌ی شنگال ببن چونکه حکوومه‌تی سوریا ئاماده نییه هیچ ئاوارهیێک له‌خۆ بگرێت و ناتوانن ڕوو له تورکیاش بکه‌ن و تا ئێستاش له هه‌رێمی کوردستانه‌وه هیچ شتێک له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاواره نه‌وتراوه به‌و هۆیه‌وه ڕوو له شنگال ده‌که‌ن چونکه حکوومه‌تی عیراق ڕێگری ناکات.
ناوبراو وتیشی: “له ئه‌گه‌ری ڕێگری کردنی حکوومه‌تی عێراق له‌و ئاوارانه‌ی سووریا یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌په‌شه) ڕووبه‌ڕووی حکوومه‌تی عێراق ده‌بێته‌وه”.
ڕه‌نا که‌مال سه‌باره‌ت به مه‌ترسی له‌سه‌ر شنگال و بۆردومانکردنی له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی تورکیاوه وتی: “به دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر شنگال دروست بووه و دوای بۆردومانکردنی چه‌ند شارێک له سووریا له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی تورکیاوه له ئێستادا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه باره‌گاکانی یه‌به‌شه له سێ ناوچه‌ی جیاوازی شنگال بکرێنه ئامانج چونکه تورکیا هیچ بایه‌خێک بۆ حکوومه‌تی عێراق دانانێت ئه‌گه‌ر به‌نیازی کارێکی له‌و جۆره بێت”.