ریگا کوردستان – سەرێکانی تاکە یەک نەخۆشخانەی هەیە کە تورکیا ئەوەش تۆپباران دەکات و هاووڵاتییانی مەدەنی لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیداردان.
ب ەپێی هەواڵی ریگای کوردستان ڕۆژی پێنجشەمە ۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ لە کاتێکدا ۸ ڕۆژ بە سەر هێرشەکەی تورکیا دژی کوردی سووریا تێدەپەڕێت ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی تەڤدەم لە لێدوانێکدا بە نیگەرانییەوە ڕایگەیاند تورکیا دەستی کردووە بە تۆپباران کردنی نەخۆشخانەکەی سەرێکانی و ئەوەش لە کاتێکدا سەرێکانی تاکە یەک نەخۆشخانەی تێدایە و هاووڵاتییانی مەدەنی ئێستا لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیدار و ئەسەفباردان.
ساڵح موسلیم داوای لە کۆمەڵگەی دەولی کرد هەڵوێستی کرداری بگرن و بێنە مەیدان و ڕێگە نەدەن لەوە زیاتر کارەساتی ئینسانی دژی کوردی سووریا بەردەوام بێت و کۆتایی بە هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە بهێنن.
ناوبراو هەروەهاش بە ڕوونی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕووسیا و سووریا دەوری سەرەکی دەبینن و پێویستە زووبەزوو بێنە سەر هێڵ بۆ ڕێگری کردن لە قۆمانی کارەساتی گەورەتر.
ساڵح موسلیم: تورکیا تاقە نەخۆشخانەکەی سەرێکانی تۆپباران دەکات
