ره‌نگه لای هه‌ندێک زاراوه‌ی باخچه‌ی پشته‌وه زۆر ناسراو نه‌بێت، چونکه ساڵانێکه له دیزایندا لای ئێمه ته‌نیا بایه‌خ به باخچه‌ی پێشه‌وه‌ی خانوو ده‌درێت – ئه‌گه‌ر هه‌بێت -، به‌ڵام له دیزاینی ئه‌وروپیدا بایه‌خی زیاتر به باخچه‌ی پشته‌وه‌ی خانوو ده‌درێت. باخچه‌ی پشته‌وه، یان (باک یارد) زاراوه‌یه‌که وه‌ک ئاماژه بۆ ئه‌و جۆره دیزاینه‌ی خانووبه‌ره که بایه‌خ ده‌دات به بوونی باخچه‌یه‌ک له به‌شی پشته‌وه‌ی خانوو که تیایدا جۆره‌کانی گوڵ و رووه‌کی جوان و مه‌له‌وانگه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تێدایه. ئه‌م زاراوه‌یه دواتر هاته نێو دنیای سیاسه‌ته‌وه، به‌و مانایه‌ی هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تان به‌ئاسانی ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه نێو کاروباری ده‌وڵه‌تێکی دراوسێیانه‌وه، له‌هه‌ر کاتێکدا پێویستیان پێ بێت. ئه‌م حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌کانه‌ی دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقیش هه‌ر کاتێک به‌هێز بن، پشت له کورد و به‌رژه‌وه‌ندیی کورد ده‌که‌ن، هه‌ر کاتێکیش کێشه‌یان هه‌بێت، دێنه‌وه کوردستان و داوا له ئێمه ده‌که‌ن ببینه فاکته‌ری چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان، له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه به‌ڵێنێکدا که دواتر هیچیان جێبه‌جێ ناکه‌ن! بۆیه ئه‌وان وا ده‌زانن کوردستان باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراقه و هه‌ر کاتێک ماندوو بن، یان کێشه‌یان هه‌بێت، رووی تێده‌که‌ن، که بێ کێشه‌ش بن، پشتی تێده‌که‌ن. ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه‌شیان له رابردوو وه‌رگرتبێت کاتێک له ساڵانی هه‌شتاکاندا رژێمی ئه‌وسای عێراق هه‌ولێری وه‌ک پایته‌ختی هاوینه‌ی عێراق ناساند‌و، به‌نیاز بوو هه‌موو هاوینێک حکومه‌تی عێراق بێت له هه‌ولێری ئه‌وسای ئۆتۆنۆمییه‌وه حوکمڕانیی عێراق بکات، به‌ڵام ئه‌وه بوو ئه‌م پڕۆژه‌یه چاوی به رووناکی هه‌ڵنه‌هێنا و سه‌ری نه‌گرت. بۆیه گرنگه بۆ ئێمه ئه‌مڕۆ وریا بین و ئه‌و راستییه‌ش بزانین که راسته لای ئێمه گۆڕانکاری روویداوه به ئاراسته‌ی هه‌وڵدان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام لای زۆرێک له سیاسییه‌کانی ئێستای عێراق دنیا وه‌ک جارانه و هه‌ر وا ده‌زانن کوردستان باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراقه و واشده‌زانن هه‌ولێر پایته‌ختی هاوینه‌ی عێراقه!! بۆیه پێویسته خۆمان له‌هه‌ر گوفتار و ره‌فتارێک به‌دوور بگرین که ده‌بێته‌وه مایه‌ی به‌ستنه‌وه‌مان به عێراقه‌وه. له نموونه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شم ناونیشانی ئه‌و باسه‌یه که له ساڵی (۲۰۱۳)دا نووسیم کاتێک په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵی په‌سه‌ندکردنی سروودێکی نیشتمانی بوو بۆ عێراق ، له‌و ساته‌شدا ده‌ویسترا دێڕه شێعرێکی کوردی بخرێته نێو سرووده‌که‌وه که ده‌ڵێت عێراق به کوردستانه‌وه جوانه، بۆیه ئه‌وسا ئه‌م باسه‌ی خواره‌وه‌م نووسی: “له‌م عێراقه به‌زۆر بهدهوڵهتکراوهی دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهان، هه‌ر ماوه ناماوه‌یه‌ک ئاڵا و سروودی نیشتمانی دێته گۆڕین، تا ئه‌و راده‌یه‌ی بووه به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که زۆرترن جار ئاڵا و سرووده نیشتمانییه‌که‌ی گۆڕانکاری تێدا کراوه، به جۆرێک که له ماوه‌ی که‌متر له سه‌ده‌یه‌ک نزیکه‌ی (۵)جار سرووده نیشتمانییه‌که‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه….” دیاره که خاڵی (یه‌که‌م)ی مادده‌ی (۱۲)ی ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێت: به یاسایه‌ک ئاڵای عێراق و سرووده نیشتمانییه‌که‌ی که ئاماژه بۆ پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق ده‌کات، رێکده‌خرێت. لێره‌وه ماوه‌یه‌کی زۆره که لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خه‌ریکی داڕشتنی ئه‌م یاسایه‌یه و له دوادانیشتنیشیدا له رۆژی (۱۸)ی (تهمموز)ی (۲۰۱۳)دا نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یویست دێڕێک به زمانی ئه‌وانیش له سرووده نیشتمانییه‌که‌دا بوونی هه‌بێت…. دیاره کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له نێو ئه‌م عێراقه‌ی ئێستادا دێڕه شیعرێکی پێشنیاز کردووه بۆ نێو سروودی نیشتمانی عێراق، جا ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه‌ڕوو به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دێڕه شیعره کوردییه چییه و باس له‌چی ده‌کات؟ چونکه ئه‌م سه‌رنجه‌م له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دێڕه شیعره کوردییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که په‌رله‌مانتارانی کورد پێشنیازیان کردووه بۆ نێو سرودی نیشتمانی عێراق. دێڕه شیعره کوردییه‌که ده‌ڵێت: (عێراق به کوردستانه‌وه جوانه، پێکه‌وه‌ژیان داوای هه‌مووانه). ئه‌م دێڕه ئاماژه‌یه بۆ چه‌ند خاڵێک: یه‌که‌م: نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان به‌پێی یاسای سروودی نیشتمانیی عێراق، دان به‌وه‌دا ده‌نێن که کوردستان به‌شێکه له عێراق، ئه‌م دانپێدانانه له رووی ده‌ستوورییه‌وه راسته، به‌ڵام له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زیانی هه‌یه. دووه‌م: ئه‌م دێڕه شیعره رۆڵی کوردستان له عێراقدا ده‌کاته رۆڵێکی جوانکاری ئیشی کوردستان ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر عێراق جوان بکات و، کوردستان ببێته باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراق. سێیه‌م : ئێمه که روومان له ئاینده‌یه و باس له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م ده‌که‌ین و، چاوه‌ڕێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (سایکس پیکۆ) و (لۆزان) ده‌که‌ین و، داوای مافی بڕیاردانی چاره‌نووس و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌که‌ین، باش نییه به یاسا و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ئه‌م ئیقراره بکه‌ین که عێراق به کوردستانه‌وه جوانه. |