بەریتانیا لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

به راپورتی ریگا کوردستان له هەرێمی کوردستان ،سەرلەبەیانیی چوارشەممە ۱۸ – ۵ – ۲۰۱۶ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوزای لە جەنەڕاڵ تۆم بەیکت نێردراوی تایبەتیی ئاسایشی حکوومەتی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی سەربازیی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و سەرسامیی خۆیان بەرامبەر نەبەردی و قارەمانیەتیی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش نیشان دا و بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی بەریتانیایان بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپات کردەوە.

هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ ئەوان گرنگە لە نزیکەوە ئاگاداری دوا پێشهاتەکانی ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش بن و دووپاتیان کردەوە کە پێویستە هەماهەنگیی تەواو لە نێوان لایەنەکان لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا هەبێت، بەتایبەتی لە شەڕی ئازادکردنەوەی شاری مووسڵدا بۆ ئەوەی بتوانرێت باشترین و گەورەترین سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا بەدەست بهێنرێت، چونکە تیرۆر بۆ سەر هەموو جیهانی ئازاد هەڕەشەیە.

ImageThumb (1)

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هاوکارییە بەردەوامەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێستا لە قۆناغێکی نوێی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعشدان و ئازادکردنی شاری مووسڵیش یەکێک لە هەنگاوە هەرە گرنگەکانی ئەو قۆناغەن، بەڵام پێویستە ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی پلانێکی ڕێکوپێک و باش بێت و هەموو لایەک لەو پلانەدا ئەرک و بەرپرسیارییەتییان دیار بێت، هەنگاوی دواتریش ئەوەیە کە بە جددی دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە چۆن سەقامگیریی بۆ دەڤەرە ئازادکراوەکان بگەڕێنرێتەوە.

بەڕێزیان ئاماژەی بەوەش کرد کە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش بۆ هەرێمی کوردستان لە کارە هەرە لەپێشینەکانە چونکە هەڕەشەی تیرۆر بۆ هەموو لایەکە. بە پێویستیشی زانی بیر لە قۆناغی دوای داعش بکرێتەوە بەتایبەتی لە لایەنی دابینکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی و ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان.

تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی دیکەی وەک پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و دوا پێشهاتەکانی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی دوای تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

اخبار