ھەریەک لەگۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕەخنە لەپەیامەکەی شەوی ڕابردووی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەگرن و پەیامەکە بە”داڕشتن” وەسفدەکەن، پێیانوایە؛ وەڵامی پرسیارەکانی ھاوڵاتیان و فەرمانبەرانی لەبارەی ئایندەی ھەرێمەوە تێدانەبوو. شەوی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەدا، ھەفتەی داھاتوو پلانی دووەمی حکومەت ڕادەگەیەنن، جارێکی تریش ھێرشی توندیکردەوەسەر بزوتنەوەی گۆڕان و بەلادەر وەسفیکرد، […]